له بابه‌تێكیدا ماڵپه‌ڕی ده‌یلی ستار باس له‌وه ده‌كات كه كه‌سێك هه‌ڵساوه به دانانی هه‌ژمارێك ساخته له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به ناوی Ellie Reece كه ئامانج لێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكه و له ئه‌نجامی گفتوگۆ و نامه گۆڕینه‌وه وێنه‌ی ڕووتیان پێ ده‌نێرێت.
ئه‌م كه‌سه‌ی كه ئه‌م هه‌ژماره‌ی داناوه هه‌ڵستاوه به به‌كارهێنانی وێنه‌ی ڤانێسیای ئێرله‌ندی كه ته‌مه‌نی ٢٨ ساڵه و به بێ ئاگاداری ئه‌و هه‌ژماره درووستكراوه.
ڤانێسیا باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌م هه‌ژماره كێشه‌یه‌كی زۆری بۆ درووست كردووه و ئه‌و كاته زانیویه‌تی كاتێك كه‌سێكی نه‌ناسراو ئاگاداری كردۆته‌وه له هه‌بوونی ئه‌و هه‌ژماره و پێی ڕاگه‌یاندووه ئه‌مه تۆ نیت ؟
ڤانێسیا باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌م كه‌سه جگه له‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و به‌كارده‌هێنێت هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی جه‌سته‌ی كه‌سێك به‌كارده‌هێنێت كه خۆی نییه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كه‌ی و وروژاندنی كه‌سی به‌رامبه‌ر و تا وای لێبكات ئه‌میش وێنه‌ی خۆی بنێرێت.
هه‌روه‌ها ڤانێسیا بۆ ڕزگاربوون له‌م كێشه‌یه بڕیاری ڕیپۆرتكردنی ئه‌م هه‌ژماره‌ی داوه به‌ڵام فه‌یسبووك به هه‌ڵه هه‌ژماری ڤانێسیای داخستووه له شوێنی هه‌ژماره ساخته‌كه.
سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه‌ش فه‌یسبووك به فه‌رمی داوای لێبووردنی له كچه ئێرلهندیهكه كرد و هه‌ژماره‌كه‌ی بۆ گه‌ڕانده‌وه.