زۆر كات به هه‌بوونی هه‌ر هۆكارێك وا پێویست ده‌كات كه هه‌ژماری ئینستاگرامه‌كه‌ت بۆ ماوه‌یه‌ك دابخه‌یت به‌ڵام به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی نا به‌ڵام زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی ئینستاگرام ئه‌م ڕێگایه نازانن و هه‌ڵده‌ستن به سڕینه‌وه‌ی هه‌ژماره‌كه به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی بۆیه لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون كردوونه‌ته‌وه كه چۆن بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ژماری ئینستاگرامه‌كه‌ت دابخه‌یت.
-سه‌ره‌تا له نێو هه‌ژماره‌كه‌مان ده‌چینه به‌شی Edit Profile.
-دواتر ده‌چینه به‌شی Temporarily disable my account.
-دواتر له به‌شی Why are you disabling your account هۆكاره‌كه‌مان دیاری ده‌كه‌ین و له به‌شی To continue, please re-enter your password وشه‌ی نهێنی هه‌ژماره‌كه‌مان ده‌نووسین و دواتر ڕاسته‌وخۆ هه‌ژماره‌كه‌مان داده‌خرێت و له‌گه‌ڵ دووباره چوونه ژووره‌وه كرداره‌كه كاریگه‌ری نامێنێ و پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه.