کۆمپانیای گووگڵ ماوەیەک پێش ئێستا تەختەکلیلێکی بە ناوی (Gboard) یەکەم جار بۆ (iOS) بڵاوکردەوە،هەروەها تاوەكوو ئێستا بۆ (iOS) زمانی کوردی سۆرانی تێدا نییە، بەو هیوایەین لە داهاتوودا كۆمپانیای گووگڵ زمانی كوردی سۆرانیش زیاد بكات.

پێشتر تەنها بۆ ئای ئۆ ئێس هەبوو ئەم بەرنامەیە، بەڵام گەشەپێدەرانی كۆمپانیای گووگڵ لە نوێترین وەشانیان بۆ ئەم تەختەكلیلە زمانی كوردی سۆرانیان زیاد كردووە، خۆشبەختانە ئەم تەختەكلیلە زۆر خێرایە و بێ كەم و كورتییە تاوەكوو ئێستا، ئەتوانیت زۆربەی كارەكانتی پێ ئەنجام بدەیت، بێ ئەوەی كێشە درووست ببێت.

زۆربەی گەشەپێدەرانی كورد تاكوو ئێستا ئاماژە بە باشی و گرنگی تایبەتمەندییەكانی ئەم تەختەكلیلە دەكەن، ئێمەش وەكو تێك ئای پشتگیری تەواوی ئەم كیبۆردە دەكەین و ئەندامەكانمان ئاگادار دەكەینەوە كە دەتوانن بەكاری بهێنن و سوود مەند بن.

Gboard — keyboard android Gboard — keyboard ios

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ڕەنجە حسێن: خوێندكاری بەشیی "نێتۆڕك"م ساڵانێكە لە نێو تەكنەلۆژیادا كار دەكەم، بە تایبەتی ئایفۆن و وێب داڕشتن، هەروەها بە گشتی لە سەرجەم بوارەكانی كۆمپیواردا زانیاریم هەیە و هەوڵمداوە ئەوەی دەیزانم پیشكەش بە خوێنەرانی بكەم و بەردەوام دەبم لە خزمەتكردن.

Comments are closed.