دوای (3) ساڵ له بڵاو كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م وه‌شانی پرۆگرامی بانگبێژ ، په‌ره‌پێده‌رانی پرۆگرامی بانگبێژ به‌رده‌وام له هه‌وڵی زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی پرۆگرامه‌كه‌ن به زیادكردنی چه‌نده‌ها تایبه‌تمه‌ندی نوێ سه‌رنجراكێش و زیادكردنی كاتی بانگه‌كانی چه‌نده‌ها شار‌و شارۆچكه‌ی تری كوردستان.
ئیستاش وه‌شانی 3.0ی پڕگرامی بانگبێژ ئاماده‌یه بۆ دابه‌زاندن به چه‌نده‌ها نویكاری گۆڕانكاری كه بریتییه له:
• کاتی بانگەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک، هەڵەبجە، ئاکرێ، دەربەندیخان، کفری، کۆیە، قەڵادزە و زاخۆی تێدایە.
• دەتوانێت بەدەنگی چەندین بانگبێژی نێودەوڵەتی بانگبدات، دەتوانی دەنگی دیکەش دابەزێنی لە وێبسایتی بانگبێژ .
• ماوە ماوە یادی خوات بەبیر دەهێنێتەوە. دەتوانی ماوەی نێوان هەر زیکرێکیش بگۆڕیت لە ڕێکخستنەکان.
• توانای ئەپدەیت کردنەوەى هه‌یه بۆ وەشانی نوێتر بە بێ پێویستی بۆ دووبارە دامەزراندنەوە.
• بە کلیک کردن لەسەر دوگمەی زۆرتر، کاتی بانگی ١٠، ١٥ یان ٣٠ ڕۆژ نیشان دەدات.
• دەتوانی (ئاستی دەنگی بانگبێژ لەکاتی بانگداندا) بگۆڕیت.
• وە چەندین تایبەتمەندی دیکە.
لینکی دابەزاندن:
http://bangbezh.com/
تێبینى : به‌رنامه‌كه بۆ كۆمپیوته‌ره