پرۆگرامى مێدسکەیپ پرۆگرامێکى پزیشکى یە کێکە لە باشترین پرۆگرامە پزیشکى یەکان کە پێویستە لە مۆبایلەکانتان دا هەبێ، بە تایبەت بۆ پزیشکان و دەرمانسازان و پەرستاران و خویندکارانى بەشە پزیشکیەکانیش ئەتوانن سودێکى زۆرى لێ ببینن.
ئەم پرۆگرامە بە زمانى ئینگلیزی یە بۆ هەردوو سیستەمى ئەندرۆید و ئەپڵ بەردەستە لە پلەى ستۆر و ئەپستۆرى دا بە خۆڕایى.
ئەم پرۆگرامەلە چەند بەشێک پێک دێت: دەرمانزانى و نەخۆشیزانى و حاڵەتە تەندروستیەکان و ئەنەتۆمى وتێست و تەشخیس وپرۆسجەرە پزیشکییەکان

بەشى (فەرهەنگى دەرمانزانى و ژمێرکاریە پزیشیەکان و نەخۆشیزانى) بێ هێڵى ئینتەرنێت ئەکرێتەوە و پێویستى بە هێڵى ئینتەرنێت نیە و ئۆفلاین ئیش دەکات، بەڵام بەشەکانى ترى پێویستى بە هێڵى ئینتەرنێتە.
پرۆگرامى مێدسکەیپ جگە لە بەشى فەرهەنگى دەرمانزانى کۆمەڵێک تایبەتمەندى تریشى هەیە زانیارى تێدایە دەربارەى :
و هەموو نەخۆشیەکان و تێستەکانى تاقیگە و تەشخیسە وێنەییەکان و فسیۆلۆجى لەش و ئەنەتۆمى هەموو ئەندامەکانى لەش و ئیمێرجێنسى و نەشتەرگەرى وڤاکسین و چەندین خشتە و ژمێرکارى پزیشکى تێدایە و زۆربەى بوارە پزیشکیەکان لە خۆ دەگرێت.
فەرهەنگى دەرمانزانى بەشێکى سەرەکى ئەم پرۆگرامەیە وهەموو زانیاریەکت پێ دەدات لەسەر دەرمان: دۆز وبڕەکەى و مەبەستى بەکارهێنان و حالەتى بەکارنەهێنانى و زیانى لاوەکى دەرمانەکە ومیکانیزمى کارکردنى دەرمان وکاریگەرى دەرمانەکە لەسەر ئافرەتى دووگیان .

دواى ئەوەى بەرنامەکەت دابەزاند و بەرنامەکەت کردەوە کلیک بکە لەسەر Get a free account پێویستە سەرەتا ئەکاونتێک لە بەرنامەکەدا دابنێت لە ئەکاونتەکەدا جۆرى پیشەى پزیشکى هەڵبژیرە و ناوى خۆت وئیمەیڵ و بێرزدەى بنوسە ئینجا پرۆگرامەکە ئەکرێتەوە.

لەم لینکەوە لە پلەى ستۆرەوە بۆ ئەندرۆید

ئامادەکردنى: کازم جلال

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.