گەورە کۆمپانیای تەکنەلۆژی چینی و یەکێک لە هەرە سەرکەوتوترینەکانی بواری دروست کردنی مۆبایلە هۆشمەندەکان کە لە ماوەیەکی زۆر کەم دا توانی شوێنی خۆی لە کێبرکێ جیهانیەکان بکاتەوە و ببێتە لە یەکێک لە پڕۆفرۆشترینی مۆبایلەکانی جیهان بە تەواوی بەرهەمەکانیەوە. ئەمجارەیان بەرهەمێک بڵاو دەکاتەوە کە لەسەرووی هەموو کۆمپانیاکانەوە دەبێت

لە نوێترین وتاریدا لەگەڵ ئاژانسی بلۆمبێرگ بەرێوەبەری جێبەجێکاری هواوی ئەو دەنگۆیانەی پشتراست کردوە کە باسیان لەوە دەکرد کە Huawei Mate 10 دەبێتە پێشکەوتوو ترین مۆبایلی جیهان لە رووی تابەتمەندی شاشەکەیەوە بەجۆرێک کە زۆرترین رێژەی مۆبایلەکە شاشە دەبێت  لە تایبەتمەندیەکانی و جۆری ( bezel-less display) دەبێت.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەم بەڕێوەبەرە رایگەیاندوە کە توانای پاتری مۆبایلەکە زۆر بەرز دەبێت و کامێراکەی زۆر بەهێز دەبێت و پڕۆسیسەرێکی ناوازەی تیادا بەکاردێت، کە ئەمەش وا دەکات بتوانین بڵێین  بەدڵنیایەوە لە بەرهەمەکانی ئەپڵ  باشتر و  تایبەتمەندی زۆر تر دەبێت.
تایبەتمەندیەکانی ئەم بەرهەمە پێدەچێت بەم شێوەیە بێت:

قەبارەی شاشە و روونی شاشە inch 6  – 1080×2160 pixels   18:9 aspect ratio
جۆری کامێراکەی : Lieca-branded

هەروەها دەنگۆی ئەوە هەیە لە مانگی نۆ ی ئەم ساڵ بە فەرمی ربگەنرێت و بخرێتە بازارەکانەوە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.