لە ئێستادا یەکێک لە هەرە گەورەترینی هەڕەشەکان لەسەر ئاستی جیهانی بریتیە لە هاک کردن و دەست بەسەرداگرتن لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە.
جیا لەوەی بەردەوام ناوەندەکانی خزمەتگوزاری و فەرمانگە حکومیەکان و زانکۆکان دەکەونە بەرهێرشی هاککەران، هەندێک جاریش ناوەندە سەربازیەکان و وەزارەتە سەربازیەکان دەکەونە داوی هاککەران و زیانی زۆریان پێدەگات.
بەڵام هەواڵی ئەمجارە زۆر جیاواز تر  و مەترسیدارترە و پەیوەندی بە ئاسایشی نێودەوڵەتی هەیە و مەترسی بۆسەر ژیانی هاوڵاتیان هەیە.
لە راپۆرتێکی نیۆیۆرک تایمز دا هاتووە کە هاککەران توانیویانە خۆیان بخزێننە ناو دەزگا ئەتۆمیەکانی ئەمریکا و چەند دەزگایەکی گەورە و بەناونابگ دەست بەسەردابگرن و کۆمەڵێک زانیاری دزە پێبکەن.
هەروەها چەند کۆمپانیا و کارگەیەکی کیمیاوی و ئەتۆمیش بەرکەوتوون.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە هەوڵدراوە زانیاریەکان بە نهێنی بهێڵدرێتەوە و رێگە بگیرێت لە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ، بەڵام نیویۆرک تایمز توانیویەتی بگات بەچەند سەرچاوەیەک و پشت راستی هەواڵکە بکاتەوە.
هەرچەندە هیچ زانیاریەکی وورد دەست نەکەوتوە دەربارەی ئەوەی کە هاککەران مەبەستی سەرەکیان چ بووە لەم هێرشە، بەڵام بە زووی توانراوە کۆنتڕۆل بکرێت.

چەکە ناوەکیەکان مەترسی زۆر گەورەن بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی روودانی هەر هەڵەیەکی بچووک ژیانی ملیۆنان کەس دبێتە قوربانی.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.