یه‌كێك له دیارده‌كانی ئه‌م دواییه بریتی بووه له به‌كارهێنانی سپینه‌ر له لایه‌ن منداڵان و گه‌نجان له هه‌موو شوێنه‌كانی جیهان كه وه‌ك حه‌زێك سه‌یر ده‌كرێت و هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ته‌ندرووستی ڕایگه‌یاندووه كه ده‌بێته هۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی ده‌روونی.
بڵاوبوونه‌وه‌ی سپینه‌رێكی زێڕین له هه‌ژماری caviar_iphone له تۆڕی ئینستاگرام قسه گه‌لێكی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا كه زۆرێك له منداڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان داوای سپینه‌ره‌كه‌یان ده‌كرد كه نرخه‌كه‌ی بریتی بوو له $17,000 كه ئه‌مه‌ش به نرخێكی خه‌یاڵی ناوزه‌ند ده‌كرێت.
جگه له‌م سپینه‌ره زێڕینه كۆمه‌ڵێك ئامێری زێڕینی تریشی نمایش كردبوو كه دیارترینیان بریتی بوو له مۆبایلی ئایفۆن ٧ كه به‌رگێكی زێڕینی هه‌یه و له‌سه‌ر هه‌مان شێوازی سپینه‌ر ده‌توانیت خولاندنه‌وه‌ی پێ ئه‌نجامبده‌یت هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك مۆبایلی تریشیان ڕه‌نگی زێڕین پێ به‌خشیبوو كه یه‌كێكی تریش له‌مان مۆبایلی Huawei P9 بوو هه‌روه‌ها هه‌مان شێوازیان به مۆبایلی Nokia 3310 به‌خشیبوو.