ساڵ دوای ساڵ ڕێژه‌ی هاككه‌ره‌كان له جیهاندا له زیادكردندایه و بۆیه به‌رده‌وامیش ڕێژه‌ی هاككه‌ره‌كان به‌ره‌و زیادبوون ده‌چن كه بێگوومان ڕوودانی ئه‌م كرداره هۆكاری زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه كه به كردارێكی زۆر خراپ ناوزه‌ند ده‌كرێت و به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م بواره بۆ كاری خراپ به‌كاریده‌هێنن.
زۆربه‌ی كرداری هاككه‌ره‌كان له ئێستادا بریتیه له هێرش كردن بۆ كۆمپانیا و ماڵپه‌ڕه بازرگانیه‌كان كه زیاتر هه‌روه‌ك تاڵانكردن هه‌ژمارده‌كرێت كه باوترین ڕێگای هاككه‌ركانه كه به‌كاریده‌هێنن.
له‌م بابه‌ته ئاماژه به‌و ١٠ وڵاته ده‌كه‌ین كه ئاسانترین وڵاتن بۆ هێرشی هاككه‌ران و به زووترین كات هێرشی هاككه‌ره‌كان تیایاندا به ئامانج ده‌گات كه وڵاتی زیمبابۆی له‌م ڕووه‌وه به پله‌ی یه‌كه‌م دێت له ئامارێكی ساڵی ٢٠١٧ ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ڕێژه‌ی %٥٤ ی ئینته‌رنێتی “الغير مشفرة” به‌كارده‌هێنن:
1. زیمبابۆی
2. هۆنگ كۆنگ
3. صاموا
4. كۆماری كۆنگۆی دیموكراتی
5. تاجيكستان
6. رومانيا
7. ايرلاندا
8. ليتوانیا
9. أستراليا
10. إستونيا