u109_1491941966

چەند رۆژێك بەر لە ئێستا كۆمپانیای ئەمەزۆن ( Amazon )كە یەكێكە لە كۆمپانیا گەورەكانی بواری بازاركردنی سەرهێڵ ( Online )  رۆژی پرایمی راگەیاند ( Prime Day )  كە بریتییە لە رۆژێك بۆ داشكاندن و گەیاندنی خۆرایی ( Free Shiping ) . بە پێی راپۆرتی زۆرێك لە وێبسایتە جیهانیەكان، ئەم ئۆفەرەی ئەمەزۆن زۆر باشترە لە  لە هەینی رەش ( Black Friday ) .
ئەمەزۆن ئەوەشی راگەیاند كە بۆ ساڵی سێهەم لە رۆژی ١٠ و ١١ ی مانگی تەمووز ( July ) دەبێت. وە بۆ ماوەی ٣٠ كاتژمێر.
لەوانەیە زۆرێكمان بمانەوێت بەژدار بین لەم رۆژە و سوود وەربگرین ، بەلام كۆمپانیای ئەمەزۆن بۆ ئەمە راژەی بەكارهێنەرانی تایبەتی داناوە  كە پێی دەوترێت Prime Day Membership  كە نرخی ساڵەنەی بریتییە لە ٩٩ دۆلاری ئەمریكی، كە بە داخەوە ئەمیش رێگە پێدراو بوو بۆ خۆتۆماركردن تا ٣ ی مانگی تەمموز ( July )  بوو. بەلام بەخۆشحاڵیەوە ئەمەش نابێ بە رێگر لە بەردەم سوود بینین لەم خزمەتگوزاریەی ئەمەزۆن ئەویش بە داواكردن لە كۆمپانیاكیانی گواستنەوە ( Shipping Companies ) . ئێستا لە كوردستان چەندین كۆمپیانیا ئەم خزمەتگوازاریەیان راگەیاندووە بۆ بەژداربوانیان و تۆش ئەتوانیت ببیت بە یەكێك لەو بەژداربوانە و سوود ببینیت.

ئەم رۆژە بووە بە تایبەتمەندیەكی ئاسایی كۆمپانیاكە لە ساڵی ٢٠١٥ ەوەو وە بەفەرمیش زیادكراوە لە خشتەی رۆژەكانی كۆمپانیاكە. وە هەروەها هەروەك ئاماژەمان پێكرد كە فرۆشتن بۆ ماوەی ٣٠ كاتژمێر دەبێت و لە كاتژمێر شەشی ئێوارەی رۆژی دووشەمەوە دەستپێدەكات تا كاتژمێر ١٢ ی شەوی رۆژی داهاتوو.

لەم رۆژە داشكان دەخرێتە سەر برێكی زۆری كەل و پەل لە جۆرەكانی تی ڤی  ( TVs )، ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان،كەلو پەلی ماڵ ، كتێب، زنجیرە فیلم و فیلم… هتد

بۆ ئەوەی باشترین مامەڵەكانت لە دەست نەچێت لە ئێستاوە دەتوانیت سەردانی پەرەی سەرەكی بكەیت بۆ ئەوەی ئەوانەی دەتوێت بیخەیتە لیستی بەرچاوەوە ( Watch List ) بۆ ئەوەی لە كاتی ئامادەبوونی ئاگاردار بكرێتەوە لە رێگەی ئاگاداركەرەوەی كۆمپانیاكە ( Notification ).

وە ئەمەش بریتییە لە راپۆرتی ساڵی پێشووی ئەم بۆنەیە كە بریتی بوو لە ٦٠٪ داشكان و فرۆشتنی 90000 تی ڤی ، ە 2 ملیۆن پارچەی جۆراوجۆر و 14000 كۆمپیوتەری لینۆڤۆ. وە ئەمەش كە وترا بەشێك بوو لە كەل و پەلە فرۆشراوەكانی ئەم كرمپانیایە لەم رۆژە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

کەسێکی پیشە گەر نیم , بەلام هەوڵی فێربوون دەدەم لە هەموو بەشەکانی تەکنەلۆژیادا , بۆیە کۆد نوسینیش یەکێکە لە خولیاکانم کە چەند ساڵێکی کەمە خەریکم , سوپاس بۆ خودا کە شارەزاییەکی باشم هەیە لە پرۆگرامەکانی دیزایندا .

Comments are closed.