بازاڕه‌كانی جیهان ئاماده‌كاری بۆ پێشوازیكردن له جیلی سێهه‌می مۆبایلی (یۆتا فۆن 3)ی ڕوسی ده‌كه‌ن كه مۆبایلی “موعجیزه” ناوده‌برێت.
به‌پێی سایتی (تێك ڕادار)ی ته‌كنه‌لۆجی، پێشبینی ده‌كرێت له ده‌وروبه‌ری مانگی ئه‌یلولی داهاتوودا، مۆبایله نوێیه‌كه بكه‌وێته بازاڕه‌كانی چین و هندستانه‌وه.
به‌پێی ئاژانسی سپوتنیكی ڕوسی، جیلی دووه‌می ئه‌م مۆبایله به‌هۆی هێرشی بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بۆ سه‌ری، نه‌یتوانی فرۆشی بێشبینیكراو به‌ده‌ستبهێنێت.
پێشبینی ده‌كرێت كه ئه‌م جیله نوێیه به توانی 64 گێگاباتی به نرخی 350 دۆلار و 128 گێگابایت به 450 دۆلار بكه‌وێته بازاڕه‌وه.
له گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م مۆبایله بریتیه له‌وه‌ی كه دوو شاشه‌ی هه‌یه، یه‌كێكیان ڕه‌نگاوڕه‌نگ و فول كوالیتیه و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان كه پشتده‌به‌ستێت به ته‌قه‌نییه مره‌كه‌بی ئه‌لیكترۆنی، زۆرێك له كاره ئاساییه‌كانی ڕۆژانه‌ی پێده‌كرێت و زانیارییه سه‌ره‌كییه‌كان نیشان ده‌دات به خه‌رجكردنی كه‌مترین ڕێژه‌ی باتری.
ئاماده‌كردنى :دواڕۆژ