بەکارھێنانی فلاش میمۆری بۆتە پێویستیەکی رۆژانە و بەکارھێنەران بە پێی پێویستی خۆیان و بە قەبارەی جیاواز بۆ ھەڵگرتن و گواستنەوەی فایلەکان بەکاریدەھێنن.

لەگەڵ بەکارھێنانی فلاشدا پێویستە بە شێوەیەکی گونجاو مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت ، چونکە تێکچوونی فلاش دەبێتە ھۆی لەناوچوونی سەرجەم فایلە گرنگەکانی ناو فلاشەکە، بۆیە بەم سێ رێنماییە فلاشەکەت لە لەناوچوون بپارێزە:

١- دوور کەوتنەوە لە زیانی ماددە:

بریتی یە لەو زیانانەی بەھۆی بەرکەوتنی فلاشەکە بە تەنێک یان فڕێدانەوە بەر فلاشەکە دەکەوێت، ئەم زیانە دەبێتە ھۆی لەناوچوونی سەرجەم فایلەکانی ناو فلاشەکە، ھەروەھا پێویستە لە شوێنێک دانەنرێت کە پلەی گەرمیەکەی زۆر بەرزە بێت، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کەشەپۆلەکانی کارۆموگناتیسی کاریگەری دەبێت لەسەر فلاشەکە.

٢-بەشێوەیەکی پارێزراو فلاشەکە لەکۆمپیوتەر بکەرەوە:

کەسانێک ھەن کە دوای بەکارھێنانی فلاشەکە ڕاستەوخۆ لە کۆمپیوتەرەکەی دەکاتەوە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر تەمەنی فلاش و فایلەکانی ناوی، بۆیە پێش لێکردنەوەی فلاشەکە Eject بکە تا بە شێوەیەکی پارێزراو فلاشەکە لە کۆمپیوتەرەکەت بکەیتەوە.

٣-پارێزگاری فلاش بەھۆی دژە ڤایرۆس:

بۆ پاراستنی فلاشەکەت پێویستە بەرنامەی دژە ڤایرۆسی وەک Panda USB Vaccine بەکاربھێنیت تا فلاشەکەت لە ھەر ڤایرۆسێک پارێزراو بێت کە لەوەی لە فلاشەکەت بدات.

ئاماده‌كردنى: پەیمانگەی پیشەیی ھەڵەبجە

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.