لەماوەی رابردوودا ، ڤایرۆسێکی زۆر مەترسیدار بە ناوی وەنەکرای رۆسمەنوەیر بەشێوەیەکی زۆر خێرا لە جیهاندا بڵاو بویەوە و تەشەنەی کرد. ئەمەش کاریگەریەکی زۆری لەسەر تەواوی ناوەندە جیهانیەکان دروست کرد، بەتایبەت لە بوارەکانی خزمەتگوزاری هاوڵاتیان وەک نەخۆشخانەکان و فەرمانگە حکومیەکان و کۆمپانیاکان.ئەمەش تا راددەیەک لە هەندێک وڵات رێجکەی ژیان بەجۆرێک لە جۆرەکان کێشەی تێکەوت.ئامانجی سەرەکی هاککەرەکان بریتی بوو لە کۆکردنەوەی پارە لە سەرانسەری جیهان و ئامانجەکەشیان سەری گرت و توانیان بڕێک پارەی زۆر کۆبکەنەوە.

ئەمجارەیان جۆرە ڤایرۆسێکی تر بەناوی پێتیا رۆسمەنوەیر بڵاوبوەتەوە و بەهەمان شێوە زۆر بەخێرای تەشەنە دەکات و کۆمەڵێک ناوەندی جیهانی تووش بووە.هەرچەندە تا ئێستا زانیاری تەواو لەسەر کەسانی دروستەکەر و هاککەرەکان نیە، بەڵام چەند ناوەندێکی پاراستن رایانگەیاندوە کە پێدەچێت ئەم ڤایرۆسە زۆر ترسناک بێت چونکە ئەمجۆرەیان هەڵدەستێت بە لەناوبردنی فایلەکان تەنانەت ئەگەر بێت و بڕی پارەی داواکراویشیان بۆ بنێری ، ناتوانی فایلەکانت دەست بکەوێتەوە و تەواوی فایلە کەسیەکانت لەدەست دەدەی.

تا ئێستا چەند وڵاتێکی ئەوروپی زۆر بە چڕی توشی ئەم جۆرە ڤایرۆسە بونەتەوە و هەزاران کۆمپوتەر لەکارکەوتوون.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.