پرۆگرامەکان Block کردنی ژمارەکان زۆرن و ڕۆژانە بەکاریان دەهێنین جا ئەوانە بن کە دایان دەبەزێنینە سەر مۆبایلەکانمان یاخود پرۆگرامەکانی ناو سیستمی ئەندرۆید خۆی بێت یاخود لە ڕێگەی کۆمپانیای پەیوەندییەکانەوە بێت.

لە بابەتی ئەم جارەدا پرۆگرامێکمان بۆ هێناون بە ناوی Call Blacklist Pro کە جیاوازی و تایبەتمەندی لەگەڵ زۆرێک لە پرۆگرامەکانی Block کردنی ژمارەکان هەیە.

calls-blacklist-e1419314848797

جیاوازیەکی تایبەتی ئەم پرۆگرامە لەگەڵ پرۆگرامەکانی تر ئەوەیە کە پرۆگرامەکانی تر توانای بلۆک کردنی ژمارەیەک یاخود چەند ژمارەیەک هەیە کە خۆمان دایدەنێن و زیادی دەکەینە Blacklist بەڵام ئەم پرۆگرامە سەرەڕای توانای زیاد کردنی ژمارە بە دڵی خۆمان تایبەتمەندییەکی تری نایابی هەیە ئەویش Block کردنی هەموو ئەو ژمارانەیە کە لە سمارت فۆنەکەمان سەیڤ نەکراوە و لە لیستی Contact (الاسماء) دا نییە،(واتا Block کردنی هەموو ئەو ژمارانەی لە مۆبایەکەمان سەیڤ نەکراوە کە وا دەکات تەنها ئەو کەسانە بتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن کە خۆمان دەمانەوێت)
ئەمانە و هەمان ئەم تایبەتمەندیانە بۆ نامە و هاتن و ڕۆشتنی نامەش بەردەستە لە پرۆگرامەکە.

سەرەڕای ئەو تایبەتمەندیانە پرۆگرامەکە توانای دانانی پاسۆردی هەیە بۆ ئەوەی کەس نەتوانێت پرۆگرامەکە بکاتەوە جگە لە خۆت.


 

پرۆگرامەکە لە Play Store نرخی 1.99 دۆلارە
داگرتن لە PlayStore


داگرتن لە Mediafire بە Free
داگرتن لە Mediafire

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

خوێندکاری زانکۆم لە بەشی بایۆلۆجی لە زانکۆی سلێمانی ، ساڵانێکی زۆرە لەگەڵ تەکنەلۆژیا تێکەڵاویم هەیە و بە زۆرێک لە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر و مۆبایل ئاشنام و شارەزایم هەیە ، ئامانجم تەنها خزمەت کردنە بە بواری تەکنەلۆژیا

Comments are closed.