كۆمپانیای تۆشیبای ئامێرێكی نایابی نوێی تابلێتی بەناوی (Toshiba DynaPad) لەپێشانگای (CES2016) دا ئاشكرا كرد كە پێشانگاكە لەشاری لاس فیگاسی ئەمریكا بەڕێوەچوو .
تایبەتمەندیەكانی ئەم تابلێـە نوێیە بەم شیوەیە :::
قەبارەی شاشەكەی 12 ئینجە ( 1920 بە 1280 پێكسڵە )
پرۆسێسەرەكەی لەجۆری (Intel Atom X5 Z8300) و خێرایەكەی 1.4 گێگاهێرتز.
قەبارەی رامەكەی 4 گێگابایتە.
میمیۆرییەكی ناوەكی بەقەبارەی 64 گێگابایت.
كامێرای پێشەوەی 2 مێگاپێكسڵە ، وە كامێرای پشتەوەی 8 مێگاپێكسڵ.
نرخەكەشی لە 570 دۆلاری ئەمریكییەوە دەستپێدەكات