لە داهێنانێکی نوێدا کۆمپانیای سامسونگ جۆرە شاشەیەکی نوێی کۆمپیوتەر بۆ هەواداران و بەکارهێنەرانی یاریە ئیلکترۆنیەکان دەخاتە بازاڕەوە.
شاشە نوێیەکەی سامسونگ جیاوازە لە تەواوی داهێنانەکانی پێشوی کۆمپانیەکە و قەبارەکەی ٤٩ ئینجە
ساشە نوێیەکە (CHG90) لە جۆری (Super Ultra Wide) جێگای خواستی ئەو کەسانەیە کە زۆرترین کات یاریە ئیلکترۆنیەکان بەکار دەهێنن.
توانای ڕونی شاشەکە ١٠٨٠*٣٨٤٠ پێکسلە، نرخەکەی بە پێی ناوەندە ئیلکترۆنیەکان ١٤٩٩ دۆلارە.
سامسونگ کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی کۆریای باشورە کە تایبەتە بە دروستکردنی بەرهەمە ئیلکترۆنیەکان ، لە ساڵی ١٩٣٨ دا دامەزراوە لە ئێستادا نوسینگەی لە ٥٨ وڵاتی جیهاندا هەیە.
س/ سکای نیوز