ئه‌مڕۆ ١٥ ی ٦ ی ٢٠١٧ یه‌كه‌م ڕۆژی تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابیانی پۆلی ١٢ ی ئاماده‌یی بوو له هه‌رێمی كوردستان ، بێگوومان هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه ئه‌زموونیه‌كان ئاماده‌كاری ته‌واو ده‌كرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گزی كردن ، پچڕاندنی هێڵی ئینته‌رنێت وه‌ك هۆكارێك به‌كاردێت به یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به ڕێگایێكی سه‌ركه‌ووتووی هه‌ژمار كردووه له چه‌ند ساڵی رابردوودا.
وەزیری پەروەردە دوێنێ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند كه لەماوەی تاقیکردنەوەکان کە (٤۱) رۆژ دەخایەنێت له‌و ڕۆژه‌ی كه تاقیكردنه‌وه‌ی تیادا هه‌یه بۆ ماوه‌ی ٣ كاتژمێر هێڵی ئینته‌رنێت له هه‌رێمی كوردستان ده‌وه‌ستێنرێت واتا ڕۆژانی تاقیکردنەوەی وزاری دوانزەی ئامادەیی لە کاتژمێر 6ی بەیانی تا کاتژمێر 9 ھێڵی ئەنتەرنێت لە کاردەکەوێت.