سەرەتای دەرکەوتنی “سیمکارت” سەرەتای ۹۰ـە کان بوو لە سەدەی پێشو دا دوای ئەوەی کە کە ئەوروپا پرۆتۆکوڵی هێڵەکانی داهێنا GSM ” سیستەمی جیهانی بۆ هێڵەکانی پەیوەندی ” سیستەمێکە بوار بە بەشداربوان ئەدات پەیوەندی ببەستن لە نێو تۆر دا .
یەکەم جار کە سیم کارت پەرەی پێ درا ساڵی ۱۹۹۱ بوو لە لایەن کۆمپانیای “Giesecke & Devrient” کە ئەکەویتە شاری “میونخ لە وڵاتی ئەڵمانیا.
جار ۳۰۰ سیم کرت فڕۆشرا بە کۆمپانیای “Radiolinja” ـی فنلەندی کە ئەویش خاوەن کۆمپانیایەکی پەیوەندیە.
ئیستا سیم کارت بە”SIM” ناسراوە کە ئەم وشەیەش کورت کراوەی
” Subscriber Identity Module” بە واتای “یەکەی پێناسەی هاوبەش “دێت
ئەمەش بریتیە لە پارچە پلاستیکیک لە نێو موبایل دەخرێت و پەیوەندی پێ ئەنجام ئەدرێت .
یەکەم سیم کارت بەکارهێنرا لەسەر مۆبایلی نۆکیا “۱۰۱۱”ـە بوو لە ساڵی ۱۹۹۲ ،
سەرەتا سیم کارت دەرکەوت بە شێوەیەکی گەورە ، بەڵام بە پێی کات سیم کارت بچوک کرایەوە و یەکەم بچوک کردنەوەی سیم کارتیش ساڵی ۲۰۱۲ بو کە لە ” ئایفۆن ” دا بە کار هات
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت