له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێشچوونی جیهان و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵك بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌رده‌مێكی پڕ له‌ گۆڕانكاری و پێشكه‌وتوو یه‌كێك له‌ ئامرازه‌ دیاره‌كان بریتی بوو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا كه‌ هه‌نگاوێكی خێرابوو بۆ گۆڕینی جیهان و پێكانی ئامانجه‌كانی جیهانی نوێ ، بێگومان ته‌كنه‌لۆژیا له‌ ئێستادا ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ سه‌رجه‌م پایه‌كانی ژیاندا و تێكه‌ڵی گشت كایه‌كانی ژیان بووه‌ و زۆربه‌ی كات وه‌ك ئامرازێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ناوزه‌ند ده‌كرێت به‌ هۆی به‌ ته‌كنه‌لۆژیكردنی جیهان.

ئاینی ئیسلام ٢٠٠ ساڵ به‌ر له‌ ساڵژمێری زایینی درووستبوو كه‌ ڕۆڵێكی گرینگی هه‌بوو له‌ گۆڕانكاری له‌ جیهان و دوای ئه‌میش ته‌كنه‌لۆژیا هاته‌كایه‌وه‌ و ئاینی ئیسلام و ته‌كنه‌لۆژیاش ته‌واوكه‌ری یه‌كترین كه‌ ئامانجی درووستبوونی هه‌ردووكیان بریتیه‌ له‌ كارئاسانی بۆ خه‌ڵك ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ ئێستادا زۆرێك له‌ بانگخواز و مامۆستا ئاینیه‌كان له‌ وتاره‌ ئاینیه‌كان ئامرازه‌ ته‌كنه‌لۆژیه‌كان به‌كاردێنن بێگوومان چه‌ندساڵێكیش ده‌بێت له‌ كوردستاندا ئامێره‌ ته‌كنه‌لۆژیه‌كانی كۆمپیوته‌ر و تابلێت له‌ وتاره‌ ئاینیه‌كان دا به‌كاردێن كه‌ ئه‌مه‌ش به‌مایه‌ی خۆشحاڵی داده‌نرێت كه‌ ئاینی ئیسلام به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی جیهان ده‌گونجێت.

زۆرێك له‌ وتاربێژه‌ دیاره‌كانی كوردستان هه‌ڵستاون به‌ ئه‌نجامدانی به‌كارهێنانی ئامێره‌ ته‌كنه‌لۆژیه‌كان له‌ كاتی وتارداندا و كه‌ به‌ هۆكاری كارئاسانی و خێرا دۆزینه‌وه‌ی زانیاری ده‌زانن و به‌ تێكه‌ڵبوونی وتار و ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م ناوی ده‌به‌ن.
10805634_10150471052064950_1016219944826773187_n

13516317_1035747656474981_8091625089776466252_n
له‌هه‌مان كاتیشدا كۆمه‌ڵێك مامۆستای دیاریكراوی ئاینی هه‌ن كه‌ له‌ شوێنی ته‌كنه‌لۆژیا زیاتر گرینگی به‌ كتێب و كتێبخانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ به‌ بڕوای ئه‌وان ته‌كنه‌لۆژیا جێگای باوڕی ته‌واو نیه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌ڵه‌ی زۆره‌ و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی ئه‌مانیش كه‌مترین هه‌ڵه‌ له‌ خۆی ده‌گرێت بۆیه‌ به‌ پێویستی ده‌زانێت زیاتر كتێب و كتێبخانه‌كان به‌كاربهێنرێت.
مامۆستا فاتیح

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینم له‌ كۆلێژی زانست به‌شی كۆمپیوته‌ر ، ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ به‌رهه‌م و زانیاریه‌كانی ئه‌پڵ ده‌ده‌م ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.