لە تەواوی جیهاندا خەڵکانێکی زۆر هەنە کە ئارەزووی یاریە ئەلیکتڕۆنیەکان دەکەن و بەردەوام لەگەڵ نوێکاریەکان دان.
لەم لایەنەشەوە بەشێک لە کۆمپانیاکانی بواری تایبەت بە دروست کردنی یاریە ئەلیکتڕۆنیەکان و ئامێرەکانی تایبەت بە یاری کردن بەردەوام لە هەوڵی پێش بردن و پێشخستنی بەرهەمەکانیان دان.
ئەوەی شایەنی باسە ئەوەیە کە تا ئێستا هەر لاپتۆپێکی تایبەت بە یاری کردن دروست کرابێت لە لایەن هەر کۆمپانیایەک، لە بەر زۆری تایبەتمەندیەکانی پیویست بووە کە لاپتۆپەکە دیزاینێکی ئەستوور و نارێکی هەبێت و کێشی زۆر بێت. ئەمەش بەردەوام گلەیی لەسەر بووە لەلایەن بەکارهێنەران و هەوادارانی یاریە ئەلیکتڕۆنیەکان.
بۆیە کۆمپانیاکان بەردوام لە هەوڵی ئەوەدان هەم کێشەکەی کەم بکەنەوە هەم دیزانێکی ناوازەی پێ ببخەشن
کۆمپانیای نڤیدیا کە لەم بوارەدا لە پیشەنگدایە و بەردوام بەرهەمەکانی خۆی پێشکەش دەکات ، ئەمجارە دیزاینی جۆرە لاپتۆپێکی پێشان داوە کە بە وتەی خۆیان هاوشێوەی ماک بووک پڕۆ دەبێت لە تەنکی و باریکی ، بە تایبەتمەندی زۆر بەرز بۆ یاری کردن
دیزاینە نوێیەکە بە ناوی Max-Q design دەبێت کە تیایدا GPU نوێ بەکاردێت. بەرێوەبەرانی نڤیدیا رایانگەیاندوە ئەم دیزاینە لەلایەن هەریەکە لە گەوەرە کۆمپانیاکانی بواری لاپتۆپ وەک hp و ASUS و Alienware بەکاردێت و لە ٢٧ مانگی داهاتوو دەخرێتە بواری جێبەجێکردن بە فەرمی

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.