لە ناوازەترینی بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بریتیە لە ئایفۆن،بۆیە بەردەوام کۆمپانیاکە لە هەوڵی ئەوەدایە زیاتر و زیاتر بەرە پێشی ببات و تایبەتمەندی زیاتری بۆ زیاد بکات.
هەرچەندە تا ئێستا لە هیچ کامێکی بەرهەمەکانی ئەپڵ چیپی تایبەتی کۆمپانیاکەی بەکارنەهێناوە ، بەڵکو بەردەوام لەلایەن کۆمپانیا هاوپیشەکانی دروست کراوە.
بەڵام بە گوێرەی نوێترین هەواڵ کە لەلایەن چەند دەزگایەکی میدیای تەکنەلۆژی دزەی پێکراوە کۆمپانیای ئەپڵ کار لەسەر دروست کردنی جۆرە چیپێکی تایبەت بەخۆی دەکات. ئەم چیپە تاراددەیەکی زۆر باشتر لەوانەی ئێستا خێراترە و بچووک ترە.
ئەمانەش وادەکات کە ئایفۆنی داهاتوو بەشێوەیەکی بەرچاو خێرا بێت و توانای زیاتری هەبێت بۆ پاراستنی پاتری لە کاتی بەکارهێنان و دژە گەرمبوون بێت.
چیپەکە بە ناوی AI دەبێت و وەک قۆناغی سەرەتا بۆ ئایفۆن و دواتر بۆ ئایپاد بەکاردێت.
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت