” سامی ئادێل ” ناوی ئەو هاککەرەیە کە لە یەکێک لەزانکۆکانی فلۆریدا لە (UCF) لە بەشی ئەندازیاری دەخوێنێت، هەڵساوە بە شکاندن و چونە ناوەوەی ئەو سیستمەی کە نمرەی خوێندکارانی زانکۆکەی لەسەر بووە و گۆڕانکاری لە یەکێک لەنمرەکانی خۆیدا کردووە و لە پلەی ” F ” ەوە کردوویەتی بە ” B ” بەمەبەستی دەرچوونی.
دوای ئەوەی مامۆستاکەی ئاگادارکرایەوە لەو باسە، ئەویش پشڕاستی کردەوە و نیشانی دا کە بەڵێ  ” سامی” نمرەکەی دەستکاری کراوە و گۆڕدراوە.
f-b
::: “سامی” بەم جۆرە ئاشکرابووە:
دوای ئەوەی دەستکاری نمرەکەی کردووە ، پڕۆگرامی نمرەکان ئیمەیڵێکی دڵنیایی گۆڕانی نمرەکەی بۆ مامۆستای وانەکە ناردووە، مامۆستای وانەکەش بەگومان بوو لە ئیمەیڵەکە ،لەبەر ئەوەی ئەو پێشتر نمرەکانی داخڵی سیستمەکە کردبوو، هەر بۆیە لایەنی پەیوەندیداری ئاگادار کردەوە .
دوای بەدواداچوون لەلایەن بەرپرس و کارمەندانی بواری تەکنەلۆژی زانیاری زانکۆکە، ئەو ئایپی ئەدرەسەیان دۆزیەوە کە سامی بەکاری هێنابوو لە گۆڕانکاری نمرەکەی. وە لەڕێگەی کامێڕەی چاودێری ئەو شوێنە “سامی” بەدی کراوە، کە هاوکاتە لەگەڵ ساتی گۆڕانی نمرەکە و ساتی داخڵ بوونی ئایپی ئەدرەسەکە و هەبوونی ” سامی ” لەو شوێنە..!
هەر بۆیە پۆلیس، بەتۆمەتی ” داخڵ بوون بە سیستمێک کە چوونەژوورەوەی ڕێگەپێنەدراوە بۆ خوێندکاران، وە گۆڕانکاری کردن لە نمرەکانیدا” سامی دەستگیرکردووە.


سەرچاوە:
orlandosentinel

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.