ئینستاگرام یه‌كێكه‌ له‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه‌ ڕێژه‌یێكی به‌كارهێنه‌ری زۆری هه‌یه‌ و هاوشانی فه‌یسبووك و سناپ چات و تویته‌ر و تۆڕه‌كان و به‌رنامه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تر پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه‌ له‌ جیهاندا بۆیه‌ ئاگاداربوون و زانینی ئه‌وه‌ی كه‌ چۆن كار به‌م تۆڕه‌ و به‌رنامه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ ده‌كه‌یت له‌ ئێستادا به‌ به‌ مژارێكی گرینگ دێته‌ به‌رچاو.

ڕه‌نگه‌ زۆرینه‌مان به‌هه‌ر هۆكارێك بووبێت ئاره‌زووی ئه‌وه‌مان كردبێت هه‌ژماری ئینستاگرامه‌كه‌مان بسڕینه‌وه‌ به‌ڵام چۆنیه‌تی سڕینه‌وه‌یمان نه‌زانیبێت بۆیه‌ هه‌ڵساوین به‌ ته‌رخانكردنی كاتێكی زۆر و سه‌رجه‌م زانیاری و داتاكانی هه‌ژماره‌كه‌مان سڕیبێته‌وه‌ ئێمه‌ لێره‌ به‌ شێوازێكی سانا و به‌ سڕینه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی باس له‌ سڕینه‌وه‌ی هه‌ژماری ئینستاگرام ده‌كه‌ین :

سه‌ره‌تا له‌ ڕێگای ئه‌م به‌سته‌ره‌وه‌ ده‌چینه‌ ژووره‌وه‌ : Remove Instagram Account

دواتر زانیاریه‌كان تۆمار ده‌كه‌یت و ده‌چیته‌ ژووره‌وه‌ له‌ ڕێگای Log in :
aid2187960-v4-728px-Delete-an-Instagram-Account-Step-9-Version-5

دواتر هۆكار و بژارده‌ی ئه‌وه‌ دیاری ده‌كه‌یت كه‌ بۆ ده‌ته‌وێت هه‌ژماره‌كه‌ت بسڕیته‌وه‌ :
aid2187960-v4-728px-Delete-an-Instagram-Account-Step-10-Version-2

دواتر دووباره‌ وشه‌ی نهێنی هه‌ژماره‌كه‌ت تۆمار ده‌كه‌یت :
aid2187960-v4-728px-Delete-an-Instagram-Account-Step-11-Version-2

دواتر له‌ ڕێگای دیاریكردنی Permanently delete my account هه‌ژماره‌كه‌ت بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ ده‌سڕیته‌وه‌ :
aid2187960-v4-728px-Delete-an-Instagram-Account-Step-12-Version-2

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینم له‌ كۆلێژی زانست به‌شی كۆمپیوته‌ر ، ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ به‌رهه‌م و زانیاریه‌كانی ئه‌پڵ ده‌ده‌م ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.