هەرچەندە بەرهەمەکانی ئەپڵ بەوە دەناسرێنەوە کە هەموو کات نرخەکانیان زۆر بەرز بووە لە چاو بەرهەمە کێبرکێکارەکانیان ،بەتایبەت لە ئایفۆندا ، بەردەوام نرخی ئایفۆن بەجۆرێک بووە کە تاراددەیەک بەرز بووە و بەکارهێنەران گلەیی ئەوەیان هەبووە کە نرخەکە بەرزە.
بەڵام ئەمجارەیان پێدەچێت ئەپڵ کڕیارەکانی توشی شۆک بکات لە بەرزی نرخی بەرهەمە نوێکەی کە بریتیە لە ئایفۆنی 8.
بە گوێرەی چەند دەنگۆیەک کە لەچەند سەرچاوەیەکەوە دزەی کردوە، وا بڕیارە ئایفۆنی 8 نرخەکەی سەرووی 1000 دۆلاری ئەمریکی بێت، ئەمەش بە هۆکاری ئەوەی کە چەند تایبەتمەندیەکی بۆ زیاد کردوە ئەمجارەیان ،بە تایبەت تایبەتمەندی بارگاویکردنەوەی خێرا و بارگاویکردنەوەی وایەرلێس و گۆڕینی شاشەکەیبۆ OLED و چەند تایبەتمەندیەکی تری 3D Touch.
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت