JSON چیە ؟
ناتوانم بلێم زمانە دەلێم فۆرماتێکی تایبەتی پرۆگرام نوسینە لە جاڤا سکرێپت وەرگیراوە بە کاردێت بۆ پاشەکەوت کردن و ئالوگۆر کردنی داتا لە نێوان سێرڤەر و بەکارهێنەردا (کلاینت)وە زۆر جاریش وەکو داتا ستۆرەیج لەگەل سۆفتوێرەکاندا بەکاردێت JSON وەک شوێنگرەوەیەکی ئاسانی XML دروست کراوە فایلی JSON بە پاشگری JSON. خەزن دەکرێت

JSON کورت کراوەی چیە ؟
JSON واتە JavaScript Object Notation یەکەم پیت لە هەر وشەیەک هەلبژێردراوە JSON لێ دەرچوە

سودی چیە؟
لە زۆر باردا دەتوانی وەک شوێنگرەوەی بنکەی زانیاری(داتابەیس) بەکاری بهێنی بۆ هەلگرتنی داتا هەروەها شوێنگرەوەیەکی بەهێزی XML بۆ ئالوگۆر کردنی داتا لە نێوان سێرڤەر و بەکارهێنەردا چونکە زۆر ئاسانترە بۆ نوسین و خوێندنەوە وەک لە XML وە خێرایەکەشی زیاترە

ئەگەر سەیری ئەم XML فایلە بکەین دەبینین پێناسە کراوە بۆ هەلگرتنی زانیاری دەربارەی سێ لە ئەندازیارەکانی کۆرەک
Korek Engineers
بەلام ئەگەر سەیری ئەم کۆدەی خوارەوە بکەی کە بە JSON نوسراوە هەمان کاری ئەو XML فایلە دەکات بەس زۆر ئاسانترە بۆ تێگەیشتن و نوسین وە کۆدی کەمتریشی دەوێت وەک لەوەی کە لە XML دا پێویستە بینوسی json

چۆنیەتی نوسینی JSON ؟
وەکو وتم JSON لە جاڤاسکرێپت وەرگیراوە بۆیە هاوشێوەی جاڤاسکرێپت دەنوسرێت لە JSON داتا بەشێوەی دوانە هەلدەگیرێت واتە دیاریکەر و نرخەکە ئێستا لەم نمونەیەدا "Name":"ezzat" ئێستا وەک لەم نمونەیەدا دیارە ئێمە بۆ هەلگرتنی ناوی ezzat پێویستیمان بە دیاریکەرێکە تاکو ئەو نرخەی واتە ezzat پێ بناسینەوە وە بتوانین دوای بانگی بکەینەوە دیاریکەرەکەش بریتیە لە Name لە JSON دیاریکەر و نرخەکەی بە : جیادەکرێنەوە پێویستە دیاریکەرەکە بخرێتە نێو دەبل کوتەیشن وەک لە نمونەکەدا دیارە وە هەروەها برگەکانی داتا لە JSON بە کۆما جیا دەکرێنەوە وەک ئەم نمونەیە "Name":"Ezzat","Age":23 نرخ(ڤالیو) لە JSON دەتوانێ هەریەکە لەمانەی خوارەوە بێت

  • سترینگ بێت (پێویستە بخرێتە نێو دەبل کوتەیشن)
  • ژمارەبێت (جا چ ئینتیژەر بێت یان فلۆت بێت)
  • بولیەن بێت(راست و هەلە)
  • ئۆبجێکت بێت(کە لە نێوان ئەم دوو کەوانەیە { } دەنوسرێت)
  • ئەرای بێت (ئەویش لە نێوان ئەم دوو کەوانەیە [ ] دەنوسرێت)
  • یانیش دەتوانێ بەتال بێت واتە Null

چۆنیەتی دروستکردنی ئۆبجێکت لە Json
هەروەک وتم بۆ دروستکردنی ئۆبجێکت پێویستە داتاکە بخرێتە نێوان ئەم دوو کەوانەیە { } وەک ئەم نمونەیە خوارەوە
{“firstName”:”Ezzat”, “lastName”:”Ghazi”,”Age”:23}

چۆنیەتی دروستکردنی ئەرای لە Json
وەک لە نمونەکەدا دیارە ئەرایەکمان بۆ هەلگرتنی زانیاری دەربارەی هەندێ لە ئەندازیارەکانی کۆرەک کردوست کردوە کە هەمو ئیندێکسەکانی لە نێوان ئەم دوو [ ] کەوانەیەدا کۆ کراونەتەوە array

چۆنیەتی بەکارهێنانی فایلی JSON لە هەندێ زمانی پرۆگرام نوسیندا
لەبەر ئەوەی هەمو زمانەکانی پرۆگرام نوسی وەک نوسینێکی سادە حساب بۆ ناوەرۆکی فایلی JSON دەکەن بۆیە پێویستە سەرەتا بیگۆریت بۆ سەر شێوەی داتای JSON بەلام زۆربەی زمانە پێشکەوتوەکانی پرۆگرام نوسین لایبرەری تایبەتیان هەیە بۆ کارکردن لەگەل فایلی JSON
جاڤا سکرێپت
لە جاڤا سکرێپت لە ناو کلاسی JSON فەنکشنێک هەیە بە ناوی parse کە دەتوانی لە رێگەیەوە داتاکە لە JSON بگۆریت بۆ ئۆبجێکت یان ئەرای جاڤا سکرێپت وەک ئەم نمونەیەی خوارەوە
JSJSON
ئەنجامەکەی ئەمە دەبێت ئەنجام

لە جاڤا
لە زمانی جاڤا لایبرەریەک هەیە بە ناوی org.json.simple دەتوانی بەکاری بێنی بۆ کارکردن لەگەل JSON ئەمەی خوارەوە نمونەیەکە لە خوێندنەوەی ناوەرۆکی فایلێکی JSON لە زمانی جاڤادا
ناوەرۆکی فایلەکە companies
سۆرس کۆدی جاڤاکە javacode

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئەندازیاری تەکنیکی -کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم

Comments are closed.