(MS-DOS) كورت كراوه‌ی (Microsoft-Disk Operating System) كه بریتیه لە سیسته‌مێكی بەگەڕخستنی كۆمپیوتەرەكانی (IBM) له‌ساڵی 1981 دا لەلایەن كۆمپانیای مایكرۆسۆفتەوە گەشەی پێدراوە ، دۆس سیسته‌مێكە لە فرماندا وه‌ك مایکرۆسۆفت ویندۆزی ئێستا وایە به‌ڵام شێوازی مامه‌ڵه كردنی زۆر جیاوازه و كاركردن له دۆسدا شێوازی خۆی هه‌یه بۆنمونه له ویندۆزدا ئێمه پشت به ڕوكارێكی وێنه‌یی ده‌به‌ستین و به‌هۆی ماوسه‌وه و به‌كلیك كردن له‌سه‌ر هه‌ر ڕوبەرێكی وێنه‌یی فرمانی مه‌به‌ستمان بۆ به‌ڕێ ده‌كات به‌ڵام له‌دۆسدا ته‌نها ڕوكارێكی ڕەشەو له‌ڕێگه‌ی داخڵ كردنی فرمان (نووسین) له كیبۆرده‌وه فرمان ئاراسته‌ی كۆمپیوته‌ر ده‌كرێت تا كارێكی دیاریكراو به‌جێ بهێنێت ، لەسەرەتای بنیاتنانی دا ماوس له دۆسدا هیچ فرمانێكی پێ بەڕێ نەدەكرا بەڵام دواتر پاش زیادكردنی ماوس بۆ كۆمپیوتەر كاری ماوسیش بۆ سیستەمەكە زیاد كرا .
مێژووی بنیات نانی سیستەمی دۆس :
سیستەمی دۆس لە بنەڕەتدا كۆدی سەرچاوەكەی لەلایەن كۆمپانیای (Digital Research, Inc) بنیات نراوە كە لەوكاتەدا گەورەترین كۆمپانیای بواری بەرهەم هێنانی سۆفتوێر بوو لەساڵی 1974 دا دامەزراوە سیستەمەكەی بەناوی (86-DOS) لەسەر كۆمپیوتەرە سەرەتاییەكان بەگەڕدەخرا بەڵام مایكرۆسۆفت لەساڵی (1981) ئەم بەرهەمەی كڕی وبەتەواوی خاوەندارێتی سیستەمەكەی گرتە ئەستۆ و یەكەم كار لەگەڵ ئەم سیستەمەدا كردی دووبارە داڕشتەوەی و بروە پێدانی بوو بەناوی (PC-DOS) كۆمپیوتەرەكانی (IBM) پێ پرۆگرام ڕێژ دەكرد لەسەرەتای هەشتاكاندا .
قەبارەی ئەم سیستەمە لە نوێترین دەرچویدا كەمترە لە چوار مێگابایت و تەنها لە چوار فایلیش پێكدێت لە یەكەم دەرچوویەوە كە دەكاتە ساڵی (1981) بەناوی (MS-DOS 1.0) تا دوا دەرچووی بە ناوی (MS-DOS 7.1) لەساڵی (2000) بەردەوام توانای بۆزیاد دەكراو هاوشان بە ویندۆز ئەمیش برەوەی پێدراوە لە ساڵی (2001) مایكرۆسۆفت ڕاگەیاند كە چیتر دەرچووی نوێ ی لێ بەرهەم ناهێنرێت و بەهەمیشەیی كۆتایی بە پشتیوانی كردنی هێنا .
ئەوچوار فایلەش كە سیستەمەكەی پێك هێناوە بریتین لە :
یەكەم (IO.SYS) : ئەم فایلە كارەكانی ئینپوت و ئاوت پوت ڕێك دەخات و دەست دەگرێت بەسەر ئەم لایەنەی سیستەمدا .
دووەم (MS-DOS.SYS) : ئەم فایلە پێك هاتەی سیستەمەكەی لەخۆ گرتوە كە فرمانەكانی سیستەمی تێدا كۆنوەتەوە بەواتایەكی تر ئەم فایلە واتا تەواوی بەرنامەكانی ناو سیستەمەكە .
سێیەم (DBLSPACE.BIN) : ئەم فایلەش وەك بەرنامەیەكی پەسێنەر وایە كە هاوكاری سیستەمەكەی دەكرد لە بچوككردنەوەی داتاكاندا هەتا زۆرترین جێگا لە میمۆریە سەرەكیەكە دابین بكات بۆ تۆماركردن .
چوارەم (COMMAND.COM) : ئەم فایلە ئەو ڕوكارە ڕەشەیە كە لەڕێگایەوە دەتوانین فرمانەكان داخڵ بكەین ، بەشێوەیەكی وێنەیی ناوەڕۆكی سیستەمەكە و میمۆری و فاییەكانی ناویان دەبینین .
چۆن مایكرۆسۆفت دۆس بەگەڕدەخرا وەك سیستەم ؟
سەرەتا دەبێت ئەوە بزانین كە سەرەتای بەرهەم هێنانی ئەم سیستەمە بواری پاراستنی داتا‌و زانیاریەكان ئێجگار كەم بوو بەجۆرێك بەرزترین ئاست لە سەرەتای ساڵانی هەشتاكاندا تەنها پێنج مێگابایت بوو بۆ ئەوكاتە دەبوایە لەسەر ئەم بڕە كەمە سیستەم بەگەربخرێت وشوێنیش بۆ پاراستنی داتای نوسراو دابین بكرێت ، لەسەر مەزەبۆرد شوێنێك دابین كراوە بە ناوی ڕام كە لە ئێستادا بایۆسی تێدا جێگیركراوە لەوكاتەشدا وەك بەشیكی بنەڕەتی لە كۆمپیوتەردا چالاككردنی فایلەكانی سیستەم لەسەرەتای لۆد بوونیدا لە ئەستۆدابوو هەتا سیستەمەكە ئامادە دەبوو ، ڕام بیرەوەریەكەی لەو كاتەدا چەند كیلۆبایتێك بوو فایلێكی تێدا جێگر دەكرا كە دووبارە نەدەكرا گۆڕانكاری تێدا بكرێتەوە
ئایا ئێستا سیستەمی دۆس ماوە ؟ ئایا چ كارێكی پێدەكرێت ؟
له ئێستادا ئه‌م سیسته‌می دۆسه به به‌رنامه‌یه‌كی بچوكی ویندۆز داده‌نرێت به‌كلیك كردن له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنامه بچوكه ده‌ستت ده‌گات به ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی و هاوشێوەی ویندۆز چەندین كاری جۆر بەجۆر ئەنجام دەدات بەڵام بەهۆی ئەوەی ڕوكارەكە تەنها مامەڵە لەگەڵ تێكستدا دەكات و دەبێت فرمانەكانی تێدا بنوسرێتەوە بە دەگمەن نەبێت بەكارهێنەر پەنای بۆنابات .
ئەگەر لێرەدا باسی چەند كارێك بكەم كە ئەم سیستەمەی ئاڵۆزكردوە لە بەكارهێناندا بەم جۆرەیە :
وه‌ك ده‌زانین ئه‌گه‌ر پێویست نه‌بێت ئێمه تایپی فایله‌كان ده‌رناخه‌ین ئه‌وه‌ش به‌مانای ئه‌وه دێت له سیسته‌مه وێنه‌ییه‌كاندا تایپی فایل به ده‌گمه‌ن نه‌بێت ده‌رناكه‌وێت به‌ڵام له‌كاتی كاركردندا له‌سه‌ر دۆس پێویسته بۆ كردنه‌وه‌ی هه‌ر فایلێك پاشگره‌كه‌ی پاش نوكته‌ی ناوه‌كه‌ی بنوسین ، له‌دۆسدا ناوی فایل لە دوو بەش پێك دێت یەكەم ناوی فایلەكەیە كەلە ڕوكارە وێنەییەكەی ویندۆزیشدا دەردەكەوێت و ناودەبرێت بە (root) نەدەبوو ناوەكەی لە هەشت پیت تێپەڕبكات ، دواتر خاڵێك دێت كە ئەم بەشە لەبەشەكەی تر واتا پاشگرەكەی جیادەكاتەوە دەبێت لە سێ پیت تێپەرنەكات پێ ی دەڵێن (Extension) ، بێگومان دوای نوكته‌ی كۆتایی هه‌ر ناوێك واته جیاوازی نێوان ناوه‌كه‌و پاشگره‌كه‌ی نوكته‌یه‌كه ، ئەم پاشگرە بڕیار دەدات تۆ چ جۆرە فایلێكت مەبەستە بۆ كاركردن لەسەری
چۆنیه‌تی گه‌یشتن به‌دۆس لە ویندۆزدا :
ده‌توانین ڕاسته‌وخۆ له ڕە‌ن بنوسین (CMD) پاشان ئینته‌ربكه‌ین دۆسمان بۆ ده‌كرێته‌وه ، یاخود لە (Search) بینووسە دەیبینیت ، یاخود به‌م شێوه‌یه پێ ی بگه‌ین (Command Prompt/Start/All Program/Accessories) پاش ئه‌وه‌ی كردمانه‌وه به‌م جۆره‌یه كه پێكدێت له ڕوكارێكی ڕە‌شدا كه له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌یدا ناوی ویندۆزه‌كه و ڤێرژنه‌كه‌ی نوسراوه له‌گه‌ل ناوی به‌كارهێنه‌ری كۆمپیوته‌ره‌كه وه‌ك له‌م وێنه‌دا دیاره
بۆ ده‌رچوون له دۆس دوو ڕێگا هه‌یه یه‌كه‌م ڕاسته‌وخۆ له‌و شاشه ڕە‌شه‌دا بنوسه (Exit) ئینته‌ر بكه یاخود هه‌ر وه‌ك ڕێگا كلاسیكیه‌كه ته‌نها كلیك له‌سه‌ر ئه‌و (x) بكه دۆس داده‌خرێت ، دۆس سیسته‌مێكی زۆر به‌ر بڵاوه فێربوون تێگه‌شتن لێ ی كاتی ده‌وێت به‌ڵام لێره‌دا من باسی گرنگترین كرداره‌كانی دۆس ده‌كه‌م و هه‌ر به‌كارهێنه‌رێك پێویسته بیانزانێت وه به هه‌میشه‌یی پێویستی پێیان ده‌بێت كاتێك له سیسته‌می دۆسدا كارده‌كات :
فرمانی (CD) :
ئه‌م فرمانه زۆر گرنگه‌و به‌كارده‌هێنرێت بۆ هاتۆچۆكردن له نێوان شوێنه‌كاندا ، بۆ نمونه له پارتێشنی (c:) وه ده‌ته‌وێت بچیته پارتێشنی (E:) یان هه‌ر له‌ناو یه‌ك پارتێشندا ده‌توانیت هاتوچۆ بكه‌یت له‌نێوان فۆڵده‌ره‌كانی دا ، بۆنمونه من ده‌مه‌وێت بچمه پارتێشنی (E:) به‌م شێوه ته‌نها ده‌نووسم (e:) ئینته‌رده‌كه‌م سه‌رنج بده ئێستا ئێمه له پارتێشنی (e) داین
فرمانی (md) : بۆئه‌وه‌ی بزانین چۆن ده‌توانیین له نێوان فۆڵده‌ره‌كاندا ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ین ئه‌وا لێره‌دا دوو فۆڵده‌ر له ناو یه‌كدا دروست ده‌كه‌م وهاتووچۆش ده‌كه‌ین له نێوانیاندا به‌م جۆره ، من ئێستا له پارتێشنی (e) دام بۆیه بۆدروستكردنی فۆڵده‌ر ده‌نووسم (md) پاشان یه‌ك بۆشایی و پاشان ناوی فۆڵده‌ره‌كه (l4kurd) دواتر ئینته‌ر به‌م جۆره
كاتێك فۆڵدەرەكە دروست دەبێت دووبارە (e:) دەبینیت و هیچ گۆڕانكاریەك بەدی ناكەیت بەڵام ئێستا بۆئه‌وه‌ی بتوانم بچمه ئه‌و فۆڵده‌ره‌وه كە دروستم كرد ئه‌وا ده‌بێت بنوسم (cd) پاشان یه‌ك بۆشایی و دواتر ناوی فۆڵده‌ره‌كه كە (l4kurd) دەنووسم بەم جۆرە
ئێستا وه‌ك دیاره من له‌ناو ئه‌و فۆڵده‌ره‌دام كه دروستم كردوه بۆیه ده‌بێت بۆدروستكردنی فؤڵده‌رێكی نوێ له‌ناو ئه‌و فۆڵده‌ره‌دا هه‌مان كاری پیشوو بكه‌م بۆیه ده‌نووسم (md) پاشان یه‌ك بۆشایی و دواتر ناوێك كه خۆم مه‌به‌ستم بێت پاشان ئینته‌ر ده‌كه‌م .
ئێستا بۆئه‌وه‌ی بتوانم بچمه ناو ئه‌و فۆڵده‌ره‌شه‌وه ئه‌وا هه‌مان كاری پێشوو دوباره ده‌كه‌مه‌وه وه‌ك له‌خاڵی چواره‌مدا ئاماژە‌م پێداوه و له‌خاڵی پێنجه‌مدا له‌فۆڵده‌ری مه‌به‌ستدام بۆیه له‌وێشدا ده‌توانم به‌ئاسانی فایل و فۆڵده‌ری تر دروستبكه‌م ، سه‌رنج له‌وێنه‌كه بده
ئه‌وكارانه‌ی كه كردمان به‌م جۆره‌یه له ڕوبه‌ره وێنه‌ییه‌كه‌دا واتا لە ویندۆزدا .
فرمانی (Edit) : ئه‌گه‌ر من بمه‌وێت فایلێكی تێكست بكه‌مه‌وه یان دروستی بكه‌م له دۆسدا ئه‌وه سه‌ره‌تا ده‌بێت له‌و ڕوكاره‌ی دۆسدا بنوسم (Edit) دواتر ڕوی دۆس به‌ته‌واوی وه‌ك ئیدیته‌رێكی تێكستی لێ دێت و زۆربه‌ئاسانی ده‌توانیت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت ، سه‌رنج بده
كاتێك ئینته‌رمانكردن ڕوكاری دۆس ده‌گۆڕێت وه‌ك له‌وێنه‌كه‌دا دیاره من چه‌ند نوسینێك له‌و بۆشاییه‌دا ده‌نوسم و پاشان ده‌یپارێزم بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ره‌تا به‌م جۆره كاره‌كه ده‌كه‌م ، ئێستا بۆ پاراستنی ئه‌و نوسینه ده‌بێت له‌تابی فایل بچمه سه‌ر به‌شی (Save As) به‌م جۆره ، لەم هەنگاوەدا ماوس بەكاربهێنە بۆئاسانی كارەكە
ئێستا ئه‌م ڕوكاره‌م بۆده‌كریته‌وه سه‌ره‌تا له‌خاڵی یه‌كه‌مدا شوێنی پاراستنی دیاری ده‌كه‌م و دواتر له‌خاڵی دووه‌مدا وه‌ك ئاماژە‌م پێداوه ناوی فایله تێكسته‌كه ده‌نوسم دواتر (Ok) ده‌كه‌م وه‌ك له‌خاڵی سێیه‌مدا ئاماژە‌م پیداوه ، بۆده‌رچونیش له‌و ڕوكاره هه‌ر له‌به‌شی فایل (Exit) بكه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕوكاری دۆس
فرمانی ( DIR ) : ئه‌م فرمانه به‌كارده‌هێنرێت بۆ پیشاندانی ناوه‌ڕۆكی هه‌ر فایل و فۆڵده‌رو پارتێشن و درایڤێك زۆر به‌وردی هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌و به‌شه مه‌به‌سته‌ت پیشان ده‌دات ، ئه‌گه‌ر من بمه‌وێت ناوڕۆكی ئه‌و فایله‌م پیشان بدات كه كه‌مێك پێش ئێستا دروستم كرد ئه‌وا به‌م جۆره له دۆس ده‌نووسم . ده‌بینین زانیاری له‌سه‌ر قه‌باره‌و شوێنی به‌تاڵ و ناوی فایله‌كه‌و درایڤه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ورد دیاری ده‌كات سه‌رنج بده
فرمانی ( CLS ) : ئه‌م فرمانه به‌كارده‌هێنرێت بۆ پاككردنه‌وه‌ی روی كاری (DOS) له كاتێكدا ئه‌م فرمانه جێ به‌جێ ده‌كه‌ین كه ڕوی دۆس ژماره‌یه‌كی زۆر له فرمانمان ئاراسته كردبێت و پێویستمان پێ ی نه‌مابێت ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌رچاوڕونی به‌كارهێنه‌ره
چۆنیەتی كردنەوەی بەرنامەكان ویندۆز لە ڕێگای دۆسەوە :
كاتێك روكاری (CMD) دەبینیت بۆ یەكەم جار پاش بەگەڕخستنی بەم جۆرەیە لێرەدا دەبێت بگەڕێینەوە بۆ دراڤی (C:\) كە سیستەمی تێدا دابەزێنراوە ، بۆ ئەم مەبەستەش دەنووسین (cd/) .
پاشان وەك لەم وێندا دیارە دەبینیین لە ناو درایڤی (C:\) داین لێرەدا دەبێت بچینە فۆڵدەری بەرنامەكانەوە بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت بنوسین (C:\>cd program files) پاشان ئینتەربكەین .
ئێستا وەك لەم وێندا دەردەكەوێت ئێمە لە پرۆگرام فایلداین كە لە سیستەمدا بە فۆڵدەری بەرنامەكان دەناسرێت بە تایبەتی ئەو بەرنامانەی كە لەگەڵ سیستەمدا راستەوخۆ دادەبەزن ، ئێمە لیرەدا دەبێت بزانین چەند بەرنامە دابەزێنراوەو بگەڕێن بۆ بەرنامەی مەبەست بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت بنووسین (dir) .
لەم وێندا تەواوی فۆڵدەری بەرنامەكان دەركەوتون دەبێت فۆڵدەری بەرنامەی مەبەست بكەینەوە ئەوەش بەم جۆرە دەنووسین (cd safari)
ئێستا سەرنج لەم وێنە بدە تەواوی فۆڵدەر و فایلەكانی بەرنامەكە دەركەوتوە ، بۆ ئەوەی بەرنامەكە بكەینەوە دەبێت ڕاستەوخۆ بنوسین
(safari.exe) ئەمەش كە پاشگرەكەی (exe) واتە فایلی سەرەكی بەگەڕخەری بەرنامەكەیە .
راستەوخۆ پراوسەری سەفاری دەکرێتەوە بۆم وەک لەم وێنەی خوارەوەدا دەردەکەوێت .
ئامادەكردنی : هۆشمەند ساڵح