تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام كه‌ له‌ ئێستادا كۆمپانیای فه‌یس بووك خاوه‌نداری ده‌كات ، ڕۆژ بە ڕۆژ تایبەتمەندى نوێ بۆ ئەم تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ زیاد ده‌كات له‌ دواین وه‌شانی  ئینستاگرام تایبه‌ت مه‌ندیه‌كی نوێی بۆ ئه‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ زیاد كرد.

له‌ دواین وه‌شانی به‌رنامه‌ی ئینستاگرام كه‌ برتیه‌ له‌ 10.21كه‌ كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی نوێ خستۆته‌ به‌رده‌ستت بۆ به‌كارهێنه‌رانی ، ئه‌ویش بریتیه‌ له‌ دانانی فلته‌ر بۆ وێنه‌كان و ده‌موچاو كه‌ ئه‌م تایه‌تمه‌ندیه‌ش هاوشێوه‌ی سناپ چاته‌.

blogger-image-580557246

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

هاوكات له‌گه‌ڵ زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندیه‌ نوێیه‌كه‌ مارک زوکەربێرگ به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیای فه‌یسبووك و ئینستاگرام نمایشی فلته‌ره‌ نوێكانی كرد و بڵاوی كردوه‌.

بۆ سودمه‌ندبوون و تایبه‌تمه‌ندیه‌ نوێیه‌ و به‌كارهێنانی فلته‌ره‌كان له‌ ئینستاگرام بچۆ سه‌ر به‌شی وێنه‌گرتن و به‌ به‌شی لای ڕاستی خواره‌وه‌ فلته‌ره‌كان هه‌ڵبژێره‌ و فلته‌ره‌كان به‌رده‌ست ده‌بن بۆ به‌كارهێنان ، ده‌توانی هاوشێوه‌ی تۆری سناپچات وێنه‌ و ڤیدیۆ به‌ فلته‌ره‌كان بگرن و بڵاوی بكه‌نه‌وه‌ و بینێرن بۆ هاوڕێكانتان.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئینستاگرامیش دوای ئه‌و هه‌وڵانه‌ دێت كه‌ كۆمپانیای فه‌یس بووك هه‌وڵی كڕنی سناپ چاتی دا به‌ڵام به‌ڕێوبه‌ری سناپ چات ئاماده‌نه‌بوو سناپ چات بفرۆشێت، بۆیه‌ كۆمپانیای فه‌یسبووك له‌ ئێستادا هه‌موو هه‌وڵێكی خستۆته‌ گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ڕكاابه‌ری سناپ چات بكات.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆ م , له‌ كۆلێژى كارگێرى و ئابوری - به‌شى كارگێرى كار , ساڵانێكه‌ له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیا زانیارى تێكه‌ڵاویم هه‌یه‌ , به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى شاره‌زایه‌كى باشم هه‌یه‌ له‌ زۆرێك له‌ بواره‌كانى ته‌كنه‌لۆیا ، و ئاره‌زووزی خزمه‌ت كردن ده‌كه‌م له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیا و ئامانجم به‌ره‌و پێش چوون و شاره‌زابوونی زیاتری تاكی كوردە له‌ بواره‌دا .

Comments are closed.