هەرکاتێک گوێبیستی ناوی سامسۆنگ گالاکسی Note7 دەبیت ، راستەوخۆ بیرت بۆ تەقینەوە دەچێت!
شتێکی ئاساییە کە بەم شێوەیە بیرت بۆ تەقینەوە بچێت، چونکە ئەم بەرهەمەی سامسۆنگ بەم شێوازە ناوبانگی دەرکرد دوای ئەوەی بڵاوکرایەوە و چەند حاڵەتەێکی تەقینەوە و گڕگرتنی پاتری گالاکسی Note7 لە سەرانسەری جیهاندا تۆمارکرا و ئەمەش وای کرد کە شکستێکی گەورە هەم لە ناوبانگ و هەم لە ئاراستەی ئابووری بۆ سامسۆنگ تۆماربکرێت و ناچاری بکات تەواوی Note7 ەکانی لە جیهاندا بکشێنتەوە و بیانگێڕێتەوە بۆ کۆریای باشوور و دوبارە چاکردنەوەیان.
ماوەی نزیکەی ساڵێکە کە ئەم بەرهەمە لە هەموو جیهاندا گەڕێندرایەوە و کاری لەسەر کرا و پاتریەکەی گۆڕا و بڕیاردراوە بەم زوانە بخرێتەوە بازار.
چەندان دەنگۆی بەهێز هەیە کە سامسۆنگ Note7 لە مانگی شەش بخرێتەوە بازاڕ و ناوەکەی بکرێت بە سامسۆنگ گالاکسی  Note7R ، هەروەها هەندێک لەسەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە پێدەجێت ناوی بەرهەمەکە بگۆڕدرێت بۆ سامسۆنگ گالاکسی Note7FE.

سەبارەت بەوەی بۆ چی مانگی شەش هەڵبژێردراوە ، لە مانگی شەش دا کۆمەڵێک بەرهەمی تەکنەلۆژئ زۆر ئاست بەرزی هەریەکە لە کۆمپانیاکانی ئەپڵ و HTC w و مۆتۆڕۆلا دەخرێنە بازاڕ و سامسۆنگیش دەیەوێت لە ئاستی باڵا دا کێبرکێ بکات.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.