یەکێک لەو رەخنانەی کە بەردەوام رووبەرووی کۆمپانیای ئەپڵ دەکرێتەوە لە سەرانسەری جیهاندا ، بریتیە لەوەی کە نرخی تەواوی بەرهەمەکانی ئەپڵ زۆر بەرزە و ئەمەش وای کردوە هەموو کەسێک بە ئاسانی نەتوانێ دەستی بخات. ئەمەش وای لە کۆمپانیاکە کردۆتەوە کە بەردەوام بیر لەوە بکاتەوە کە بەرهەمەکانی بەجۆرێک بخاتە بەردەستی خەڵک کە گونجاو بێت.
بۆ ئەمەش بیر لەوە کراوەتەوە کە کارگەی دروست کردن و لێکبەستانی پارچەکان لە چەند وڵاتێکی جیاواز بکاتەوە تاوەکوو بە ئاسانتر بتوانرێت بگاتە دەست هاوڵاتیان و نرخەکەی دابەزێت.
بۆ ئەم مەبەستەش لە ساڵی رابردوو وەک یەکەم هەنگاو ، لە کۆبونەوەیەکیاندا لەگەڵ سەرۆکایەتی حکومەتی هیندستان ، ئەپڵ توانی بگاتە رێککەوتنێک بۆ ئەوەی ناوەندێکی فەرمی بۆ بەستانی بەرهەمەکانی لە هیندستان بکاتەوە.
ئەمڕۆش رۆژنامەی واڵ ستریت جێرناڵ رایگەیاندوە کە کۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی یەکەم بەرهەمی خۆی راگەیاند کە لەسەری نوسراوە Made in India  و بەرهەمەکە بریتیە لە ئایفۆنی SE و وا بڕیار دراوە بە نرخێکی گونجاو تر لە جاران بخرێتە بەردەستی هاوڵاتیانی هندستان.

شارەزایانی بواری ئابووری تەکنەلۆژی پێیان واتە تاکە هۆکار کە وا لە ئەپڵ دەکات نرخەکانی دابەزێنێت بریتیە لەوەی کە رێژەی فرۆشی بەرهەمەکانی ئەپڵ لە ساڵی ٢٠١٦ بە رێژەی ٪٣٠ دابەزی لە چاو ساڵی ٢٠١٥.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.