هه‌روه‌ک ئه‌زانین له ئێسته‌دا کۆمپانیای سۆنی سێ مۆدێلی له پله‌ی سته‌یشن ٤ به‌رهه‌م هێنراوه به‌دلنیایه‌و‌ه لێت بووه به پرسیاره که مۆدێله‌ بنه‌ره‌ته‌یه‌که‌ی که‌ ته‌نها پێی ده‌لێن PS4 چی جیاوازێکی له‌گه‌ڵ PS4 SLIM و PS4 PROـدا هه‌یه‌ بێگومان ره‌نگه‌ زۆربه‌مان کاتێک ئه‌چین بۆ کڕینی پله‌ی سته‌یشن ٤ پیویسته بزانین که کام جۆر له‌گه‌ڵ خواست  و ئاره‌زووی ئێوه‌دا ئه‌گونجێت هه‌وڵده‌ده‌ین له‌م بابه‌ته‌دا به‌شێوه‌یه‌کی ڕوون باسی جیاوازیه‌کانیان بکه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر کاتێک بیستمان هه‌ریه‌ک له‌ مۆدێلانه‌ بتوانین لێکیان جیابکه‌ینه‌وه له ڕوانگه‌ی تایبه‌تمه‌ندی و ڕووکاره‌وه‌  .

پله‌ی سته‌یشن 4 پرۆ ، ئاسایی (بنچینه‌یی) و سلیم

پله‌ی سته‌یشن 4 پرۆ ، ئاسایی (بنچینه‌یی) و سلیم

جیاوازی پله‌ی سته‌یشن ٤ ـی ئاسایی له‌گه‌ڵ جۆری slim ـدا :

وشه‌ی SLIM به واتای باریک دێت ، له هه‌‌ر ئامێرێکدا وشه‌ی SLIMـتان بینی ئه‌وه‌ پێویسته بزانیت که ئه‌وه‌ باس له‌و جۆره‌ ئه‌کات که باریک و کۆکراوه‌ تره ، وه‌ک نموونه‌یه‌ک به ده‌ر له‌ پله‌یشتین ئێکس بۆکس وه‌ن ئێس وه‌ربگرین به نموونه ئه‌م جۆره‌یان باریکتره‌ له ئێکس بۆکس وه‌ن پله‌س . له‌م جۆره‌دا وشه‌ی S به‌ واتای SLIMدێت واته باریک ، هه‌مان جۆرێشه بۆ پله‌ی سته‌یشن ٤ SLIM .

جیاوازی نێوان پله‌ی سته‌یشنی ئاسایی و سلیم

جیاوازی نێوان پله‌ی سته‌یشنی ئاسایی و سلیم

له ڕوانگه‌ی قه‌باره‌که‌یانه‌وه‌ ئه‌بێت بلێین که پله‌ی سته‌شینی ئاسایی ٢٧ له ٣٠ له ٥.٢ سانتی مه‌تردایه وه پله‌ی سته‌یشن SLIM ٢٦ له ٢٨.٣٥ له ٣.٨٥ سانتی مه‌تردایه ، هه‌روه‌ک ئه‌بینێت قه‌باره‌ی ته‌واوه‌تی PS4SLIM نزیکه‌ی ١.٣٥ سانتی مه‌تر  که‌متره له جۆره ئاساییه‌که‌ی .

جیاوازی نێوان پله‌ی سته‌یشن٤ـی ئاسایی و پله‌ی سته‌شینی ٤ـی سلیم له به‌رزیدا .

جیاوازی نێوان پله‌ی سته‌یشن٤ـی ئاسایی و پله‌ی سته‌شینی ٤ـی سلیم له به‌رزیدا .

خالێکی گرنگ له دوای بچووکی و باریکی سلیم له جۆری ئاسایی خالێکی تر دێت ئه‌ویش توانای به‌فیرۆدان (سه‌رفکردنیان ) جیاوازی هه‌یه‌ مۆدێلی سلیم ١٦٥ وات توان به‌کارده‌هێنێت به‌ڵام مۆدێله‌ ئاساییه‌که‌ ٢٥٠ وات وزه‌ی کاره‌با به‌فیرۆده‌دات ،ئه‌مه‌ش خالێکی زۆر گرنگه پیویسته بزانین که جۆری سلیم که‌متر ئه‌مپێر وات سه‌رف ده‌کات له چاو جۆری ئاساییدا .

یه‌کێکی تر له خاڵی جیاوازیان پله‌ی سته‌یشن سلیم ده‌رچه‌‌کانی ئۆتیکاڵی ده‌نگی تیدا سراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام له جۆره ئاساییه‌که‌یدا به‌رده‌ستن .


جیاوازی نێوان پله‌ی سته‌یشن ٤ـی پرۆ و ئاسایی

با سه‌ره‌تا زۆر به زمانێکی زۆر ساده پێت بلێم گه‌ر ته‌له‌فیزۆنه‌که‌تان 4K نه‌بێت و له‌ماڵه‌وه‌ش نه‌تان بێت ئه‌مجۆره به‌که‌ڵک نایه‌ت واته زیاده‌یه‌ گه‌ر بێت و ئه‌مجۆره بکریت له‌کاتێکدا ته‌له‌‌فێزۆنێکی گونجاوتان بۆی نه‌بێت ، ڕوونتر باسی بکه‌م پله‌ی سته‌یشن  ٤ پرۆ ئه‌توانێت یاریه‌کان ڕوونتر و به کوالێتێکی زۆر به‌رزتر له چاو جۆره‌کانی تردا په‌خش بکات وه توانای HDR بۆ یاریه‌کانیش زیاد ئه‌کات که کورتکراوه‌ی HIGH DYNAMIC RANGE ـه‌ به زمانێکی ساده واته ره‌نگه‌کان پڕ ڕه‌نگتر و جوانتر ( رێژه‌یه‌ک گه‌وره‌ترکراو جوانتر ) نمایش ئه‌کات ، وه ئه‌و یاریانه‌ی که کوالێتیه‌کان 4Kـیه‌ ئه‌توانێت به شێوه‌ی 4K په‌خش بکات به‌لام هه‌موو یاریه‌کان مه‌رج نیه 4K بن  ته‌نها هه‌ندێکیان .

جیاوازی نێوان یاریه HDR کان و SDRـه‌کان که زۆر جوان دیاره HDR چه‌ندێک چێژ به‌خشترئه‌بن بۆ یاریه‌کان

جیاوازی نێوان یاریه HDR کان و SDRـه‌کان که زۆر جوان دیاره HDR چه‌ندێک چێژ به‌خشترئه‌بن بۆ یاریه‌کان

هه‌ڵبه‌ته‌ پله‌ی سته‌یشن ٤ ـی ئاسایی و سلیم ـیش ئه‌توانن به تازه‌کردنه‌وه‌ (ئه‌پده‌یت)ـیان پشتگیری HDR بکه‌ن به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پله‌ی سته‌شین ٤ ڕه‌قه‌واڵه‌کانی جۆری پرۆ باشتره ئه‌توانێت باشتر پالپشتی HDR بکات له‌چاو جۆره‌کانی تردا  .

ئه‌کرێت بلێین  به‌شێک یاخود لایه‌ک بۆ ناوه‌ڕواستی پله‌ی سته‌یشن ٤ زیاد بووه که له ئاساییه‌که‌یدا به‌مجۆره نیه ئه‌ویش وانه‌کات بلێین  جیاوازیان زۆره له ڕووی شکله‌وه‌ ئه‌کرێت جیاوازێکی زۆر که‌میان هه‌بێت .

پله‌ی سته‌یشن ٤ پرۆ

پله‌ی سته‌یشن ٤ پرۆ

وه له بواری گه‌ور‌ه‌تر بوون درێژتر بوونه‌وه‌ هیچێکی وایان جیاوازی نیه ته‌نها پله‌ی سته‌یش ٤ پرۆ هه‌ندێک پانتر و درێژتربووه له جۆره ئاساییه‌که‌ی.

جیاوازی پله‌ی سته‌یشن ٤ـی پرۆ و ئاسایی له ڕووکه‌شدا (ڕووکار)

جیاوازی پله‌ی سته‌یشن ٤ـی پرۆ و ئاسایی له ڕووکه‌شدا (ڕووکار)

له ڕوانگه‌ی ده‌رچه‌ و په‌یوه‌ستکه‌ره‌کانه‌وه‌ ، ده‌رچه‌ی HDMI له پی ئێس ٤پرۆدا وه‌شانی ٢ په‌سه‌ند ئه‌کات ، وه له‌کاتێکدا که له پله‌ی سته‌یشن ٤ـی ئاسایی یان سلیم ـدا سود له جۆری HDMI 1.4 وه‌رده‌گرێت ، HDMI 2.0 ئه‌توانێت وردی 4K پاڵپشت بکات وه پیویست ناکات بچیت کێبلێکی جیاواز و تایبه‌تی بۆ بکڕیت هه‌ر دانه‌یه‌کی ئاسایش بێت کاری پێده‌کات پیویست به زۆر خه‌رجکردن ناکات هه‌ر به‌ ئاساییه‌کان ئه‌توانی سود وه‌ربگریت له توانای 4K له پله‌ی سته‌یشن ٤پرۆدا .

له روانگه‌‌ی رێژه‌ی ده‌رچه‌کانه‌وه‌ ده‌رچه‌ی USB 3.0 له پله‌ی سته‌یشن ٤پرۆدا بۆته سێ دانه به‌ڵام له سلیم و ئاساییه‌که‌دا دوو دانه‌یه‌ ، ئه‌م ده‌رچه‌ USB 3.0 له‌به‌ر PSVR یان چاویلکه‌ هۆشمه‌نده‌ راستیه‌ خه‌یاڵیه‌کان ، وه دووباره پله‌ی سته‌یشن ٤ پرۆ ده‌رچه‌ی  ئێپتیکاڵی هه‌یه‌ وه‌ک پله‌ی سته‌یشن ٤ـی ئاسایی که هه‌یه‌ به‌ڵام سلیم نیه‌تی .

له رێگای ده‌رچه‌کانی ئێپتیکاڵ و کێبلی ئێپتیکاڵه‌وه‌ ئه‌توانی ده‌نگی دیجیتاڵی بۆ سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن یان ئامێرێکی تر ده‌نگی بگوازیته‌وه‌  .

جیاوازی پرۆ و ئاسایی و سلیم له ده‌رچه‌کاندا

جیاوازی پرۆ و ئاسایی و سلیم له ده‌رچه‌کاندا

له ڕوانگه‌ی ره‌قه‌ کاڵاوه‌ ، پرۆسێسه‌ری پله‌ی سته‌یشن ٤ پرۆ نزیکه‌ی له‌سه‌دا ٣٠ خێراتره وه خێرایی کلاک پاڵس له ١.٦ گێگاهێرتز بۆ ٢.١ گێگاهێرزتر به‌رجه‌سته‌ ئه‌کات .

به‌ڵام له پرۆسێسه‌ری گرافیکی پله‌ی سته‌یشن ٤ پرۆ ـدا ئه‌کرێت بلێین دوو ئه‌وه‌‌نده‌ی پله‌ی سته‌یشنی ئاسایی به‌هێزتره خێرای کلاک پاڵس له ٨٠٠ مێگاهێرتز بۆ ٩١١ مێگاهێرتز ئه‌جولێت ، وه هێزی پرۆسێه‌سه‌ره‌که‌شی نزیکه‌ی ٤.٢ تێرافلاپسه به‌لام بۆ جۆره‌کانی ئاسایی و سلیم ١.٨٤ تێرافلاپسه .

وه هه‌ره‌وه‌ها پله‌ی سته‌یشن ٤ پرۆ یه‌ک گێگابایتی ڕامی زیاده‌ی هه‌یه‌ بۆ کردنه‌وه‌ی پرۆگرامه ناڕاسته‌وخۆکان به‌کاری ده‌هێنرێت که ئه‌م باسه‌ش زۆر گرنگه بۆ باشتر کارکردنی پله‌ی سته‌یشنه‌که‌ .

پرۆسێسه‌ری پله‌ی سته‌یشن ٤ پرۆ

پرۆسێسه‌ری پله‌ی سته‌یشن ٤ پرۆ

رێژه‌ی توانی به‌کارهێنانی پله‌ی سته‌شین ٤ پرۆ نزیکه‌ی ٣١٠ واته به‌ڵام له جۆره‌کانی سلیم ١٦٥ واته ، وه ئاساییش ٢٥٠ واته واته پله‌ی سته‌یشن رێژه‌یه‌کی زۆرترکاره‌با سه‌رف ئه‌کات .

بیرگه‌ی پله‌ی سته‌یشن ٤ پرۆ ١ تێرابایته‌ وه جۆری ٥٠٠ گێگابایتی نیه به‌لام سلیم و ئاساییه‌که‌ی ٥٠٠ گێگابایت و ١ تێرابایتی هه‌یه‌ .

 

وایفای و بلوتوس له پله‌ی سته‌یشن ٤ پرۆدا چاکسازی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه بلوتوسه‌که‌ی له نوخسه‌ی ٢.١ ـه‌وه‌ بۆ ٤ گۆراوه ، وه وایفایه‌که‌ی سود له ستاندارتی  802.11ac  ده‌بینێرت ، وه ئه‌م گۆرانکاریانه‌ له پله‌ی سته‌یشن سلیمیشدا بوونی هه‌یه‌   .

وه کاتی هه‌ڵبوونه‌وه‌ی پله‌ی ستیه‌شین ٤ پرۆ (بوته‌که‌ی) له‌چاو ئه‌وانی تردا خێراتره .

ده‌رباره‌ی نرخ یاخود هه‌ر شتێکی تر به داوای لێبووردنه‌وه‌ به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی ستافی تێک ئای زۆر تێکه‌لاوی نرخی بازاره‌کانی کوردستان نین ئاگاداری نرخه‌کانیان نین له ئێسته‌دا

ئێسته با ساده‌ تر بلێم : گه‌ر ته‌له‌فیزۆنه‌که‌ت ٤ که‌ی بوو ویستت به‌رزترین ئاستی یاریه‌کان ببینێت هێنده چێژ به‌خش بێت که نه‌توانی ده‌ست له یاریه‌که‌ هه‌‌لبگریت ئه‌وه‌ جۆری پله‌ی سته‌یشن ٤ وه‌ربگره ، گه‌ر ویستت توانایه‌کی که‌متری کاره‌با (وات) به‌فیرۆ بدات ئه‌وه‌ سلیم بکڕه وه گه‌ر ئه‌ته‌وێت هه‌ر شتێکی ساده‌ بێت و زۆر تێچووێکی زۆری نه‌بێت یاریه‌کان به ئاسایی کار پێبکه‌یت ئه‌وه‌ جۆره ئاساییه‌که‌ی بکڕه .

به‌هیوای سود بینین به‌رێزان به زووی چاو‌ه‌رێی بابه‌تی ته‌کنه‌لۆژی نوێتر بن له‌م جۆرانه “بۆ هاورێکانتی هاوبه‌شی پێبکه تاوه‌کو زۆرترین که‌س سود له بابه‌ته‌کانمان ببینێت ”

 

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.