زۆرترین پرسیار ره‌نگه به مێشکی زۆر که‌سمان دابێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌کارهێنه‌ری به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌پڵ ڕ‌ه‌نگه تا ئێسته پرسیاری ئه‌وه‌یان لا دروست بووبێت بۆچی لۆگۆی ئه‌پڵ پارچه‌یه‌کی لاێبۆته‌وه یاخود باشتر بلێین بۆچی لۆگۆی ئه‌پڵ ئه‌و شێوه سێوه‌ی گازێکی لێگیراوه؟
دوو ڕا هه‌یه که ئه‌م دوو ڕایه زۆر باس ئه‌کرێت و هیچیشیان ڕاستی نین ده‌رباره‌ی مێژووی دروست کردنی لۆگۆی ئه‌پڵ :
ڕای یه‌که‌م ئه‌لێت به‌هۆی مردنی ئالن تورینگ که ناسرابوو به باوکی زانیاری کۆمپیوته‌ر که له ساڵی ١٩٥٤ـدا کۆچی دوایی کرد واتای لۆگۆکه‌ی ئه‌پڵ بۆ ئه‌وه ئه‌گرێته‌وه که به مردنی ئه‌و به‌شێک له سێوه‌که‌ی ئه‌پلیش مرد له‌گه‌ڵیدا بۆیه ئه‌و پارچه‌یه‌ی لێبۆته‌وه تاوه‌کو وه‌ک هێمایه‌ک و بیر هێنانه‌وه‌یه‌ک بێت بۆ مه‌رگی ئه‌و پیاوه مه‌زنه که ده‌ست پێکی چه‌ندین داهێنانی مه‌زن و گرنگ بووه له ڕابردوودا و تا ئێستاش کاریگه‌ریه‌که‌ی به‌رده‌وامه.
ڕای دووه‌م ئه‌لێت : که گوایه به‌هۆی ئاده‌م و حه‌واوه بێت واته ئه‌و دووکه‌سه‌ی به بنچه‌ینه‌ی مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت ئه‌وان له سێوێیه‌کان خوارد بۆیه کۆمپانیای ئه‌پلیش لۆگۆکه‌ی به‌وجۆره لێکرد تاوه‌ک دووباره ئاده‌م و حه‌وا به بیری به‌کارهێنانی بهێنێته‌وه .
به‌ڵام ئه‌مانه هیچی ڕاست نین به هیچ جۆرێک له‌گه‌ڵ واتای سه‌ره‌کی لۆگۆ فه‌رمیه‌که‌ی ئه‌پڵدا یه‌ک ناگرێته‌وه ئێسته با بێن باسه ئه‌سڵیه‌که‌ی و هۆکاری ئه‌و گاز گرتنه له‌و سێوه ڕوون بکه‌ینه‌وه له زمانی دیزانکاری فه‌رمی لۆگۆکه‌ی ئه‌پڵه‌وه له‌لایه‌ن ڕۆب جانۆفه‌وه :
وه‌ک خۆی ئه‌لێت گه‌ر له ڕوانگه‌ی قاڵبی abstrract ـه‌وه سه‌یری لۆگۆی ئه‌پڵ بکه‌ین ئه‌بینین نه‌ک ته‌نها له سێ‌و ئه‌چێت به‌ڵکو له گێلاسیش ئه‌چێت بۆیه هاتم به‌شێکم لێی کرده‌وه وه‌ک جێگا گازێک که له سێوه‌که درابوو به‌وه‌ش توانیم بیسه‌لمێنم که به‌ته‌واوه‌تی ئه‌وه سێوه نه‌وه‌ک گێلاس وه‌ک خۆشی ئه‌لێت ماوه‌ی ٢ هه‌فته‌ی ویست تاوه‌کو بتوانم به‌ته‌واوی لۆگۆ فه‌رمیه‌که‌ی ئه‌پڵ دیزان بکه‌م و بتوانم شتێکی لێ دروست بکه‌م که له‌گه‌ڵ ئامانج و ناوی کۆمپاناییه‌که و داهێنانکانیندا بگونجێت هه‌رچه‌نده ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌پڵ ئه‌و ئه‌پڵه‌ی ئێسته نه‌بوو به‌ڵکو زۆرێک ته‌نانه‌ت رۆبـیش بیری لێنه‌ده‌کرده‌وه که رۆژێک له رۆژان ئەپڵ بگات به‌مه‌ی ئێسته که یه‌کێک له گه‌وره‌ترین کۆمپانییایه‌کانی جیهانکە به‌رهه‌مه‌کانی له سه‌ره‌تاسه‌ری جیهاندا که فرۆشێکی ئێجگار زۆریان هه‌یه بێگومان نابێت ئه‌وه‌ش له بیر بکه‌ین ئێسته لۆگۆی ئه‌پڵ زۆر جیاوازه له‌وه‌ی یه‌که‌م جاری به‌ڵام وا پێشبینی ده‌کرێت له داهاتوودا لۆگۆی نوێی ئه‌پڵ هه‌مان لۆگۆی فه‌رمی یه‌که‌م جاری بێت که رۆب دیزانی بۆ کرد به‌ڵام به کۆمه‌لێک ده‌ستکاری و نوێکردنه‌وه‌ی تره‌وه .
له‌م وێنه‌نه‌دا زانیاری زیاتر له‌سه‌ر شێوازی لۆگۆکە وه‌ربگره :