بەپێی نوێترین راپۆرتەکانی کە بڵاوبۆتەوە لەلایەن کۆمپانیایەکی پاراستنەوە بە ناوی G Data , لە هەر ١٠ چرکەیەکدا زیانامێر (مالوێر – رووخێنەر) ئەندرۆید ئاشکرا ئەکرێت وە لەسەرئەنجامدا ئەم کۆمپانیایە پێشبینی ئەوەی کردووە کە لەم ساڵدا بینەری زیاتر لە ٣.٥ میلیۆن فایلی ئەندرۆیدی رووخێنەر (زیانامێر) بین .
ئەم بڕە بەدڵنیایەوە کە گومانی تێدا نیە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادی کردووە هەرچەندە رێژەکەشی ئەوانە دیار و زۆر تر نیە لە ساڵی رابردوو لە ساڵی ٢٠١٦ــدا نزیکەی 3246284 فایلی ئەندرۆیدی رووخێنەر(زیانامێر) دۆزرایەوە بەلام لەمساڵدا پێشبینی ٣.٥٠٠.٠٠٠ بۆکردووە .
وە جی داتا ئەلێت :
چاڵی پاراستن لە سیستەمی وەگەرخەڕی ئەندرۆیدە بابەتێکی نوێ نیە وە ئەم باسەش نەک لە ئەندرۆیدە لە نەرمەواڵە و سیستەمە وەگەڕخەرەکانی تریشدا بەدیارئەکەوێت . (مەبەستی کێشەیە لەو چاڵەدا)
وە ئەشلێت :
ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیایەکانی وەک مایکرۆسۆفت , ئەدۆب و یان گۆگڵ بەراستەوخۆیی وەشانی نوێ بۆ پارێزراوتر کردنی پاراستنیان ئەنێرن بە مەبەستی پاراستنی سیستەمەکەیان وە مۆبایلە هۆشمەندەکانی وەک نێکسوس بەشێوەیەکی راستەوخۆ و زۆر جۆری تریش ئەم نوێکاریانەیان پێدەگات . (مەبەستی وایە گۆگڵ و زۆربەی کۆمپانیاکانی تر بەردەوام نوێکاری نوێ دەنرێن تاوەکو بەرگریەکانیان بەهێزتر بکەن و خۆیان بپارێزن لەم زیانامێرانە ).
ئەوەی جێگای نیگەرانینە رێژەیەکی کەم خەلک سود لە وەشانی ئەندرۆید ٧.٠ وەردەگرێت بە پێی راپۆرتی ئەو کۆمپانیایە بێت هەتاوەکو وەشانەکە کەمتر بێت لەسەر مۆبایلەکانی سەر سیستەمی ئەندرۆید ئەگەری مەترسیداری لەسەری زیاد ئەکات وە ئەگەری توشبوون بەم زیانامێرە رووی لە زیاد بوون ئەکات ..
لە ئێستەدا تەنها لەسەدا ٤.٩ لە مۆبایلە هۆشمەندەکان سود لە ئەندرۆید ٧.٠ وەردەگرن لەسەدا ٣١ سود لە مارشاملۆ وەردەگرن وە لەسەدا ٣٢ وەشانی لۆیپۆپ رێژەکەی کە ماوەتەوە بۆ وەشانەکانی خوارترە .
هەر بۆیە واباشترە هەمیشە بۆ داگرتنی پرۆگرامەکانمان سود لە پلەی ستۆر وەربگرین نەوەک شوێنێکی بەدەر لەوێ لەپێناو ئەوەی مۆبایلەکانمان بەدوور بن لەو زیانامێرانە .
ژێدەر : Digital Trends