یەکێک لە گریگتری تایبەتمەندی مۆبایل کە بەکارهینەر گرینگیەکی زۆری پێدەدات بریتیە لە کامێرایەکی باش کە کوالێتی وینەکەی کوالێتیەکی بەرز و جوانی هەبێت، هەر بۆیەش کۆمپانیا گەورەکانی دونیا گرینگیەکی زۆریان بەم تایبەتمەندیە داوە تا ئێستا ئەویە دروستکراوە لە یەک مۆبایل بونی ٣ کامێرا بوە .

لەگەڵ ئەوەشدا کۆمپانیاییەکی چینی بڕیاری داوە بە دروستکردنی مۆبایلێکی ٤ کامێرایی !
کۆمپانیای OUKITEL چینی بڵاوی کردۆتەوە بەرهەمی ئەمجارەی بریتی دەبێت لە بڵاوکردنەوەی مۆبایلی “OUKITEL U22” کە ٤ کامێرا و کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەرزی دەبێت .

ئەم هەوڵەی کۆمپانیاکە بەوە دێت کۆمپانیاکە ماوەیەکە هەووڵ دەدات مۆبایلێک دەربکات کە تایبەتمەندیەکی لاسایکەرەوانە نەبێت لە مۆبایلی دیکە بونیان نەبێط خۆی ببێتە داهێنەری ئەم تایبەتمەندیەی مۆبایل .

لە ئیستادا کۆمپانیاکە تایبەتمنەدیەکانی تری مۆبایلەکەی بڵاونەکردۆتەوە بەڵام تەنها ئاماژە بەوە دراوە مۆبایلەکە ٤ کامێرای دەبێت و وێنەی فۆتۆگرافی و پڕۆفیشناڵی پێدەگیرێت .

٢ کامێرای سەرەکی دەبێت کە یەکێکیان ١٣ و ئەوەی تریشیان ٨ مێگا پێکسڵ دەبن، وە کامێرای پێشەوەی یەکێکیان ٨ و ئەوەی تریشیان ٢ مێگا پێکسڵ دەبێت وە لە پێشەوەدا فلاشی LED بۆ کامێراکی دانراوە، وە هەروەها وێنەکانی وەکوو ئەو وێنانە دەبێت کە بە کامێرای “DSLR” گیراون .

وە بە پێی ئەو وێنەیە بێت کە کۆمپانیاکە بڵاوی کردۆتەوە مۆبایلەکە تایبەتمەندی ئایریس سکانەری دەبێت کە لە پێشەوەی مۆبایلەکە جێگیر کراوە، مۆبایلەکە بەردەست دەبێت بۆ کڕینی پێشوەختە لە ناوەراستی ئەم مانگەدا .

لە ئیستاشدا پیشبینی ئەم تایبەتمەندیانە بۆ مۆبایلەکە کراوە :
oukitel

ژێدەر : gizchina و پەرەی فەرمی کۆمپانیای OUKITEL لە تۆری کۆمەلایەتی فەیسبووک

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ساڵانێکە لەگەڵ تەکنەلۆژیای نوێ ئاشنام بە تایبەتی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندڕۆید, ئاروزوو دەکەم بەو زانیاریانەی هەمە خزمەت بە میلەتەکەم بکەم و لە تەکنەلۆژیای نوێ بگەین بە ئاستی میلەتانی تر

Comments are closed.