زۆربه‌ی کات ئه‌م پرسیاره‌مان لا دروست ئه‌بێت بۆچی به‌رهه‌مه‌‌کانی ئه‌ندرۆید له چاو به‌رهه‌مه‌کانی ئای ئۆ ئێسدا پێویستیان به ڕامی زیاتره یاخود هۆکار چیه که وا ده‌کات پێویستی به ڕامی زیاتر هه‌بێت وه ڕه‌نگه‌ بلێیت له‌کاتێکدا که به‌رهه‌مه‌کانی ئای ئۆ ئێسیش که ڕامیان که‌مه‌ وه‌ک به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌ندرۆید هه‌ندێکجار باشتریش کاره‌کان به‌رێوه‌ ده‌به‌ن ؟
وه‌لامێکی زۆر ساده و ڕوون بۆ ئه‌م پرسیاره :
بێگومان یه‌کێکه له‌و پرسیارانه‌ی که گیرۆده‌ی مێشکی زۆر به‌کارهێنه‌ری مۆبایله هۆشمه‌نده‌کان بووه، گه‌ر بێین وه‌ڵامێکی گونجاوی بۆ بدۆزینه‌وه‌ به‌پێێ نوێترین ئه‌و زانیارانه‌ی که له‌سه‌ری هه‌یه‌ ده‌بێت بلێین هۆکاری ئه‌م کێشه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ که نه‌رمه‌واڵه‌کانی نێو ئه‌ندرۆید سود له پلاتفۆرمی جاڤا وه‌رده‌گرن، وه ئه‌گه‌ر ئێوه‌ بتانه‌وێت بچنه‌ نێو جیهانی به‌رنامه دراێژی ئه‌ندرۆیده‌وه‌‌ سه‌ره‌تا پێویسته فێری زمانی جاڤا بن به ته‌واوه‌تی یاخود شارازه‌یه‌کی باشی لێوه‌ په‌یدا بکه‌ن پاشان ئه‌توانن ببنه به‌رنامه دارێژه‌ری ئه‌ندرۆید، سود وه‌رگرتن له پلاتفۆرمی جاڤا بۆته هۆی ئه‌وه‌ی سیسته‌مه کارپێکه‌ره‌ سود وه‌ربگرێت له ” کۆکه‌ره‌وه‌ی زبڵدانه‌کان” ناوه‌که‌ی به ئینگلیزی  Grabage Collection
له ڕاستیدا کاتێکدا که به‌کارهێنه‌ری سیسته‌می ئه‌ندرۆید به‌رنامه‌کانی ئه‌ندرۆید داده‌خات هه‌ندێک له زانیاری و چالاکیه‌کانی نێو  پرۆگرامه‌که‌ له‌ناو ڕامی نێو مۆبایله‌که‌دا ئه‌پارێزرێن (زه‌خیره ئه‌بن – که‌ڵه‌که‌ ده‌بن )، وه له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ی بۆ به‌کار هاتووه چونکه له‌سه‌ر بیرگه‌ی ناو رامی مۆبایله‌که‌ت که‌ڵه‌که‌ ده‌بن وه ئه‌مه‌ش وائه‌کات ڕامێکی زۆر وه‌ک ٤ یاخود ٦ پیویست بێت تاوه‌کو مۆبایله‌که به ته‌واوه‌تی ئه‌نجامدانی خۆی بکات.

بەلام لە ئای ئۆ ئێسدا بەوجۆرە نیە .

ژێدەر:کوردزۆن (ئاودێر عومەر )

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.