کۆمپانیای چینی OnePlus دوای ئەوەی لە ماوەیەکی زۆر کەمدا کریارێکی ئێجگار باشی بەلای خۆیدا راکێشا لە ئێستادا کۆمپانیایەکە خەریکی وەبەرهێنانی ناوازەترین مۆبایلی ساڵە بە ناوی OnePlus 5 بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە پێگەی ویبۆ ــی چینی دزە پێکرا و تێیدا بڵاو کراوەتەوە کە بەهێزترین چیپی کۆمپانیای کواڵکۆم لەسەری جێگیر ئەبێت کە بریتیە لە سناپدراگۆنی ٨٣٥ .
وە بەپێی زانیاریەکان بێت توانستی پاتریەکەی ٣٦٠٠ ملی ئەمپێر ئەبێت باس لەوە ئەکرا کە یەکەمین مۆبایل بیت کە رامەکەی ٨ بێت بەلام دەنگۆ نوێیەکان باس لەوە ئەکەن کە رامی ٨ نیە و رامەکەی ٦ گێگابایت دەبێت بەلام هێشتە هەر کۆمەلێک پێگە سورن لەسەر ئەوەی کە رامەکەی ٨ دەبێت و ٢٥٦ گێگابایت دەبیت بیرگەی ناوەکیەکەی وە بە نسبەت بەرهەمی رابردووە کە وەن پلەس تی ٣ بوو ئەم بەرهەمەیان زۆر لەو جیاوازتر ئەبێت بە جۆرێک کە ئەبێتە یەکێک لەو مۆبایلانەی کە رکابەری گالاکسی ئێس ٨(وەحشی ساڵ) دەکات .
بەلام هێشتە ئەم زانیاریانە تا ئێستە پشت راست نەکراوەتەوە بۆیە پێویستە چاوەرێی زانیاری فەرمی وەن پلەس بین دەربارەی ئەم بەرهەمە ناوازە نوێیەی رەنگە نرخەکەشی لە نێوانی ٥٠٠ دۆلار یاخود خوارتردا بێت .
وێنەیەکی رێندەرکراو لێی :
ژێدەر : فۆن ئێرینا