دەنگۆکان رۆژ بە رۆژ روو لە زیادبوون ئەکەن دەربارەی مۆبایلە هۆشمەندەکان بەم دوایانە لە تۆری کۆمەلایەتی تویتەرەوە نوێترین دەنگۆ بڵاوبۆیەوە کە بۆتە جێگای سەرنجی زۆربەی پێگەکان ئەگەر زۆرە کە ئەم دەنگۆیە راست دەربچێت , دەنگۆکە باس لەوە ئەکات کە بەرهەمی داهاتووی زنجیرەی گالاکسی C کامێراکەی دوانە کامێرا دەبێت گەر بێت و ئەم دەنگۆیە راست بێت ئەبێتە یەکەمین مۆبایلی سامسۆنگ کە کامێراکەی دوانە کامێرا بێت .
هەرچەندە خۆی وابریارە گالاکسی نۆت ٨ بێتە یەکەمین مۆبایل کە کامێراکەی دوانە کامێرا بێت بەڵام دەنگۆکان باس لەوە ئەکەن بەرهەمی داهاتوو باشتر بلێین نەوەی داهاتووی زنجیرەی گالاکسی C لەم ساڵدا بڵاودەبێتەوە رەنگە پێش کاتی نمایش کردنی گالاکسی نۆت ٨ بێت وە کۆمەلێک دەنگۆی تریش هەن باس لەوە ئەکەن کە نەخێر بەلکو ئەم نەوە تازەیە دوای گالاکسی نۆت ٨ بڵاودەبێتەوە بەلام لە ئێستەدا بە هیچ جۆرێک بە هیچ پێوەرێک هیچ جۆرە پشت راستکردنەوەیەک نیە بۆ ئەم دەنگۆیانە تەنها ئەبێت چاوەرێ بکەین تا چەند هەفتەیەکی داهاتوو تاوەکو زانیاری نوێتر دەربارەی بڵاو بێتەوە, لە هەبوونی هەر هەوالێکی نوێ لە پێگەی تێک ئایدا بێبەشتان ناکەین .
ژێدەر: تویتەر / پێگەی تێک ئای