مرۆڤەکان بۆ وازهێنان و چۆلکردنی زەوی لەداهاتوودا ئەتوانن هۆکاری جیا جیایان هەبێت , وەک رەنگە بیرۆکەکانی ئیلۆن مەسک سەرنجی راکێشابیت یان بەهۆی کاریگەری جوگرافیکی نارێکی سیاسی بیر لە پەناگەیەکی تر بکەیتەوە لە شوێنێکی بەدەر لە زەوی و زۆرها هۆکاری تر .

بە هەر جۆرێک بێت , تا ئەو جێگایەی کە ستیڤین هاوکینگ ئەزانێت وە وابەباش ئەزانێت کە هەرچی زووترە زەوی بەجێ بهێلین زوو خۆمان بۆ ئەم گەشتە ئامادە بکەین .

ئەم پرۆفیسۆرە فیزیکیە ئەستێرەیەییە پێشتر دەربارەی نا ڕوونبوونی داهاتووی زەوی وە پەیەمەکانی ئەو بۆ مرۆڤایەتی ڕوونکردنەوەیەک بوون جێگای نیگەرانی بوون وە باس لەوە ئەکات کە سەدەی داهاتوو پر مەترسی دارترین سەدە ئەبێت بۆ هەسارەی زەوی بەهۆی هەرەشەی روودانی جەنگەکان و ڤایرۆسە دەستکاری کراوە بەداواداچوونەکان (ژنتیکیەکان) وە زۆرتر بوونی گەرمای زەوی بەجۆرێک هیچ گونجاو نەبێت بۆ ژیان کردن

وە ئەلێت تا پێش ساڵی ٢١١٧ ئەبێت مرۆڤەکان سەر زەوی بە جێبهێلن گەر وا نەکەن لەناو ئەچن

ئێستە هاوکینگ ئاماژە بە ڕووداوێکی تر ئەکات ئەویش ئەگەری بەریەک کەوتنی ئەستێرەکان وە بەیەکدا بڵاووبوونەوەیان لەنزیک یەکەوە وە هۆشداری ئەدات مرۆڤەکان تاوەکو پێش ساڵی ٢١١٧ ئەبێت لەسەر زەوی برۆن , لە راستیدا ئێستە هاوکینگ خەریکی رێکخستن و ئەنجامدانی پرۆگرامێکی تەلەفیزیۆنیە کە لەوێدا باس لە گەشتێکی بێ گەڕانەوەی مرۆڤەکان ئەکات بۆسەر هەسارەی مەریخ .

وە لەو پرۆگرامەدا باس لەوە ئەکات کە مرۆڤایەتی بۆ رزگارکردنی نەوەکانی داهاتوو لە ماوەی ١٠٠ ساڵی تردا ئەبێت لەسەر هەسارەیەکی تر جێگیر بن .

تا ئێستە ئەو لەگەڵ کریستۆف گالفارد خوێندکارە کۆنەکەیدا بوونەتە هاورێگا تاوەکو دوور تا دووری ئەم جیهانە بگەرێن وە ئامادەکاری بکەن بۆ گەشکردنی مرۆڤەکان بۆ سەر هەسارەیەکی تر .

ژێدەر : cnet

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.