مۆبایلی جیلی بە یەکێک لە بچووکترین مۆبایلە هۆشمەندەکانی سەر سیستەمی ئەندرۆید دێتە هەژمار کە پشتیوانی لە تۆری پەیوەندی 4G ئەکات ئەمرۆ ئاشنا ئەکەین بە کۆمەلێک لە تایبەتمەندیە ناوازەکانی سەرەڕای بچووکی مۆبایلەکە .
مۆبایلەکە ڕوونمــــاکەی ٢.٤ ئینجە بە وردی ٢٤٠ لە ٤٣٢ پێکسڵدا بەمجۆرەش بە بچووکترین مۆبایل دێتە هەژمار کە کار لەسەر سیستەمی ئەندرۆید دەکات
وە ئەوترێت جیلی لە دوو نوسخەدا دەبێت نوسخەی یەکەم رامەکەی ١ گێگابایت دەبێت و بیرگەی ناوەکی ٨ گێگابایت دەبێت وە نوسخەی دووەم ناوی کە جۆری پرۆ ــیە رامەکەی ٢ گیگابایت دەبێت و بیرگەکەشی ١٦ گێگابایت وە هەردوو نوسخەکە کامێرای دواوەیان ٨ مێگاپێکسڵ دەبێت وە کامێرای پێشەوەشیان ٢ مێگاپێکسڵ دەبێت .
وە مۆبایلەکە پشتیوانی لە تۆری پەیوەندی 4Gئەکات .
وە جێگای وەبیرهێنانەوەیە چیپی مۆبایلەکە لە ئێستە هیچ ناوێکی نیە پرۆسێسەرەکەی ٤ ناوکی هەیە بە فریکوێنسی ١.١ گێگاهێرتز وە توانستی پاتریەکەی ٩٥٠ ملی ئەمپێرە .
وە خراپ نیە دووبارە بە بیرتان بهێنینەوە بێجگە لە پشتیوانی کردنی 4G , پشتیوانی لە دوو سیمکارتی جۆری نانۆ ئەکات .
وە ئەوترێت مۆبایلە بچووکەکە وەشانی ٧.٠ ــی نوگاتی لەسەر جێگیر کراوە وە مۆبایلەکە بە نرخی ٦٩ دۆلار رەوانەی بازارەکانی جیهان ئەکرێت .
ژێدەر :AH