وەک ئەزانین کرین و هەڵبژاردنی مۆبایلێکی نوێ پێویستی بە بیرکردنەوەی زۆرە ، هۆکاریش ئەوەیە کە مۆبایلەکانی ئەم سەردەمە جیوازن لە یەک تری چ لە ڕوی( شێوە ـ پڕۆسێسەر ـ شەحن ـ تایبەت مەندی ) بێ ، وە ئەگەر گۆێش نادەی بە هیچ شتیک و تەنها ئەتەوێ مۆبایلێکی نوێ و کەشخەت پێ بێ ئەوە زەرەر مەند دەبی کاتێ مۆبایلەکەت دەفرۆشی چونکە بێ گوێ دانە هیچ شتیک بە نرخێکی زۆر ئەیکڕی و بە نرخێکی کەم ئەیفرۆشیتەوە ،
لێرەدا هەندێ خاڵ دەخەینە ڕوو کە زۆر پێویستە ئاگەداری ئەو خاڵانەبی

۱ـ وەشانی سیستەم

لێرە ئەم خاڵە تایبەت دەکەم بە سیستەمی ئاندرۆید ، پێویستە بزانی کۆمپانیای دروست کەری ڤێرژنی مۆبایلەکە چی کۆمپانیایەکە و کامەیان باش ترینە ، ئەبێ پێش تر هیچ نەبێ کەمێک زانیاریت لەسەر ڤێرژن هەبیت ، وە ئەبێ بزانی ئەو مۆبایلە کە تۆ ئەیکڕی چی ڤێرژنێکی لەسەرە ئایە (جیلی بان ـ کیتکات ـ لۆلیبۆب ـ مارشمیلۆ ـ نۆگا ) کامەیانی لە سەرە ، لەڕوانگەی منەوە مارشمیلۆ باشترینە ، وە تۆش لەگەڵ کام ڤێرژن ئاسودەی ئەوە هەڵبژێرە .
بۆ ئایفۆن ،  وا باشترە لە ئایفۆن ٥ ئێس ــەوە کریاری بن چونکە جۆرەکانی خوار ئەمە وەشانی ئای ئۆ ئێس ١١ــیان پێ ناگات و وەشانی نوێی بۆ نایات ، بۆیە مۆبایلیکی گونجاو بدۆزەوە کەلەگەڵ وەشانی داهاتوی ئایفۆندا بگونجێ ئەویش وەشانی ios ١١ یه

۲ـ شێوە

کاتێ باسی شێوە ئەکەین ئەمەیان ئەکەوێتە سەر ئارەزوی خۆت ، چونکە هەر کەسێک و ئارەزوی لەشێوەیەکە ، ئێستا من حەزم لە شێوەی htc یە چونکە پشتی چەماوەیە و شێوەیەکی جوانی هەیە ، ڕەنگە تۆ حەزت لە شێوەی ئایفۆن بێ ،بۆیە تۆ بە چی شێوەیەک ئاسودە ی ئەوە بکڕە

۳ـ تایبەت مەندێکانی

ئێستا تەواو بوین لە شێوە . با بێینە سەر تایبەت مەندێکانی ، ڕەنگە تۆ مۆبایلێ بکڕی و ئەوەبێ کە خۆت بۆی ئەگەڕیی بەڵام لە دوایدا بۆت دەر بکەوێت کە جێگای پێرگەی ناوەکی یان microSD نیە ، کاتێ مۆبایلێکت بە دڵە و ئەو تایبەت مەندیانەی نیە کە تۆ ئەتەوێ زۆر ناخۆشە و توشی سەر سوڕمان دەبی ، نمونە مۆبایلی ئایفۆن جیگای هێدفۆنی نیە یان ناتوانی بە دڵی خۆت پێرگەی دەرەکی بۆ زیاد بکەی ، بۆیە هەموو کات پێش کڕینی هەر مۆبایلێک ئاگەدار بە كە ئەو تایبەت مەندیانەی هەیە کە خۆت ئەتەوێ یان نا ، رام و پرۆسێسەر زۆر گرنگن بۆ مۆبایل ، هەتا وەکو رێژەکەیان زۆرتر بێت مۆبایلێکی بەهێزتر دەست ئەکەوێت بۆیە کاتی کرینی مۆبایل زۆر گرنگی پێبدە 

۳ـ قەبارە و جۆری شاشە

ئەم خاڵە زۆر گرینگە ، ئەم خاڵە
ش ئەگەڕێتەوە سەر بەکار هێنانی خۆت ئایە کەسێکی تەنها هەواڵ و ڕۆژنامە دەخوێنیتەوە لە پەیج و ماڵ پەرەکان یاخود تەنها تۆرە کۆمەڵایەتێکان بەکار دێنی ، ئەگەر تۆ کەسێکی تەنها هەواڵ و ڕۆژنامە ئەلیکترۆنێکان ئەخوێنیتەوە ئەوا پێویستت بە شاشەیەکی قەبارە ٥.۲ یان زیاترە ، ئەگەریش کەسێکی تەنها تۆرە کۆمەڵایەتیکان بەکار دێنی و چاتی پێ دەکەی ئەوا پێویستت بە شاشەیەکی قەبارە ٥.۲ کەمترە ، ئێستا با بزانین چی جۆرە شاشەیەک باشە و بێ کیشەیە ؟ بە گشتی دوو جۆر شاشە هەیە ئەوانەش (LCD – AMOLED ) ، شاشەی جۆری LCD ڕوناکیەکی باش و رەنگ دانەوەیەکی جوانی هەیە بەڵام تەنها لە بەر ڕوناکی خۆر دا ، بەڵام جۆری AMOLED لە هەموو کاتێک و لە هەموو شوێنیک دا ڕوناکی و ڕەنگ دانەوەیەکی جوانی هەیە بۆیە ئامۆژگاریت ئەکەم بە هەڵبژاردنی جۆری AMOLED .

٥ـ کۆمپانیای چاک سازی


هەرچەندە لە وڵاتی ئێمە دا تەنها چەن کۆمپانیایەک نەبێ چاک کردنەوەی تایبەت بە خۆیان هەیە بەڵام گرینگە کە بزانی چی کۆمپانیایەک ئەرکی چاک کردنەوەی مۆبایلەکەی تۆی لە ئەستۆ دایە ، کۆمپانیای کوالکۆم و میدیا تێک باشترین کۆمپانیای چاک سازین ، وە تۆش لەگەڵ کام کۆمپانیا ئاسودەی ئەوە هەڵبژێرە .

٦ـ پیرگەی ناوەکی


وەک ئەوانی تر ئەمەش کەوتۆتە سەر بەکار هێنانی خۆت ئایە تۆ کەسێکی ۱٦ گیگا بەشی هەڵگردنی داتاکانت ئەکات یاخود زیاتر؟ ، ڕەنگە تۆ بچی ۱۲٨گیگایەک بکڕی و پارەیەکی زیاتر بەو مۆبایلە بدەی  وە هێندە ش پێویستت بەو پیرگە زۆرە نەبێت ، بۆیە بە گوێرەی داتا و زانیارێکانی خۆت بیرگەیە کی گونجاو هەڵبژێرە 
٧- تەمەنی پاتری
ئەگەر تۆ مۆبایلێکیت پێ بی شاشەی جوان بێ و شێوەی جوان بێ و پێرگەیەکی باشی هەبێ بەڵام پاتریەکی بێ هێزی لەسەر بێ و بەشی ۱ کاتژمێر کار کردن نەکات  ئەوە مانای تۆ هیچت نەکرد ، بۆیە تۆ بەو تایبەت مەندیە باشانەوە پێویستە پاتریەکی لە سەر بێ کە کەمتر نەبێ لە ۳۰۰۰mAh ئەمە پاتریەکی باش و بێ کێشەیە .

٨ـ کامێرا


بێگومان هەموان دەزانین کە کامێرای مۆبایل بە شێوەیەکی زۆر بە کار هێنەری زۆر بوە و هێندەی کامێرای مۆبایل بە کار دەهێنین کامێرایەکی تر بە کار ناهێنین ، بە دووری دامە نی کە ڕۆژیک هەستی لە خەو و مۆبایل دەستی گردبێ بە سەر زۆر لە کامێراکاندا . 
بۆیە گرینگی بە کامێرای مۆبایلەکەت بدە کە پێکسلیکی بەرزی هەبێت .

لێرەدا هاتینە کۆتای باسکردنی ئەو خاڵانەی کە بتوانی مۆبایلێکی باشت دەست بکەوێ هیوادارم سودی لێ وەر بگرن .

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ به‌رهه‌م و زانیاریه‌كانی ئاندرۆید ده‌ده‌م ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.