وێنەیەکی دزەپێکراو لە بێنچمارکی ئایفۆن ٨ بڵاو بۆیوە کە نیشانی دەدات توانای جیپ A11 Fusion نیشان دەدات کە لەسەری جێگیر کراوە , ئەم مۆبایلە تەنانەت لە گالاکسی ئێس ٨ ــیش بەهێزتر بەپێی ئەو خاڵانە بێت کە تۆماری کردووە
لە ئێستەدا کە دیار نیە ئەبێت چاوەرێی چی لە بەرهەمی داهاتووی ئەپڵ بکەین بەلام نوێترین زانیاری لەسەر ئایفۆن ٨ بڵاو بۆیەوە باشتر بلێین ئەم وێنەیە دزەی پێکراوە چونکە کۆمپنایای ئەپل وەک هەر کۆمپانیایەکی تر تاوەکو بە فەرمی مۆبایلەکە نمایش نەکات نەهێلێت هیچ لایەنێک بە ئازادانە زانیاریەکانی دەست بکەوێت لەو وێنە دزەپێکراوەکە کە لەسەر خال دانەری بێنچمارکی Geekbench 4.0 دەردەکەوێت بەپێی زۆربەی سەرچاوەکان بێت بە ئەنجامی خالەکانی ئایفۆن ٨ لە بێنچمارکی Geekbench 4.0 دێتە هەژمار .
بە تێگەیشتن لەم خاڵانەی کە لە وێنەکەی خوارەودا دیارە لە ناوکی تاکیدا ئایفۆن ٨ 4537 خاڵی بەدەست هێناوە کە لە سەدا ٣٠ زیاترە لە ئایفۆن ٧ وە لەکاتێکدا باشترین بەرهەمی جیهان کە ئێستە گالاکسی ئێس ٨ـە لەناوکی تاکدا 1945 بەدەست هێناوە , وە گەر بێینە سەر باسی ناوکی کۆمەلەی واتە ئەنجامی بەدەستهێنانی چەند ناوکێک 6338 خاڵی بەدەستهێناوە کە بە رێژەی لەسەدا ٥٧ زیاترە لە ئایفۆن ٧ وە گالاکسی ئێس ٨ لە رێژەی ناوکی کۆمەلەیەدا 6338 بەدەست هێناوە , وە ئەمەش واتا ئەوە ئەگەیەنێت کە ئایفۆنی داهاتوو لەسەدا ٤١ بەهێزتر و خیراترە لە باشترین و گرنگترین بەرهەمی سال کە گالاکسی ئێس ٨ـە.
وە کۆمەلێک وردەکاری تریش لە رەسمەکەدا دەردەکەویت وەک ئەوەی ئەوەی وەشانەکەی ئای ئۆ ئێس ١١ بێت وە زۆری تریش وەک ئەوەی کە چوار ناوکی 2.74 گێگاهرتزی دەبێت وە زۆری تریش .
ژێدەر : gsm arena