بەرنامەی track view, بەرنامەیەکی زۆر بەهێز و بەسوود بۆ پارێزگاری و چاودێری کردنی ماڵ و شوێنی کارکردنت، ئەمەش تایبەتمەندیەکانی:
١- له کاتی دزینی مۆبایله‌که‌ت دا ده‌توانی سودی لێ ببینیت و شوێنی مۆبایله‌که‌ت بۆ ئاشکرا ده‌کات.
۲- ده‌توانی چاو‌دێر مال و شوێنی کاره‌که‌تی پێ بکه‌یت، ئه‌ویش له ڕێگای مۆبایلێکی تری خۆته‌وه ، هه‌مان به‌رنامه له‌سه‌ر مۆبایله‌که داده‌نێیت و هه‌مان ئه‌کاونتی له‌سه‌ر جێگیر ده‌که‌ی و له‌و شوێنه جێگیری ده‌که‌ی که خۆت ده‌ته‌وێت به مه‌رجێك له‌گه‌ل نێت په‌یوه‌ست بێت.
۳- له ڕێگای ئه‌و مۆبایله‌ی که خۆت داتناوه ده‌توانرێ ئاگادار بکرێیه‌وه له هه‌ر جوڵه و ژاوه ژاوێك له شوێنی چاودێری کراو به شێوه‌یه‌کی خودکارانه.
٤- وه‌ك ئامێری زانینی شوێنی جی پی ئێس به‌کاردێت بۆ که‌ل و په‌له گوازراوه‌کانت بۆ نمونه جانتا یان سندوق یان ئۆتۆمبێل یاخود هه‌رشتێکی تر ، گه‌ر له کاتی وون بوونی شت و مه‌که‌که‌ت مۆبایله‌که‌تی تێدا بێت ئه‌وا ئه‌توانی له‌رێگای ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه بیدۆزیته‌وه.
٥- بۆ ئه‌و دایکانه‌ی که بۆ ماوه‌یه‌ك له مال منداله‌که‌یان جێ ده‌هێلن ده‌کرێت به‌هۆی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه چاودێری منداله‌که‌یان بکه‌ن.
٦- له‌کاتی چاودێری کردنی مال یان هه‌رشوێنێك دا که‌ی ئاره‌زووت کرد ئه‌توانی لای خۆت ڤیدیۆکه لای خۆت تۆمار بکه‌یت.
٧- ده‌بێت به‌رده‌وام ئه‌و مۆبایله‌ی که بۆ مه‌به‌ستی چاودێری داتناوه به نێته‌وه په‌یوه‌ست بێت.
٨- ترسی نه‌مانی شه‌حن و داتای ئینته‌رنێتت نه‌بێت ، چونکه پێویست ناکات مۆبایله‌که به کراوه‌یی جێ بێڵیت ، ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره به‌رنامه‌که بکه‌یته‌وه و به دوگمه‌ی هۆم دایخه و ته‌نها لێی گه‌ڕێ له باکگراوند کار بکات و مۆبایله‌که قوفل بده‌وه به‌مه‌ش شه‌حن زۆر که‌م ده‌بات وه هه‌موو کاتێکیش په‌خشی کامێرات بز نانێرێت تاوه‌کو کار بکاته سه‌ر داتای ئینته‌رنێت ، که‌ی خۆت بته‌وێت ئینجا ئه‌م کاره‌ت بۆ ئه‌نحام ده‌دات.
۹- ده‌توانیت له یه‌ك کات سوود له زیاتر له یه‌ك مۆبایل وه‌ربگری به هه‌مان ئه‌کاونت بۆ چاودێری کردن و گشتیان کۆنترۆل بکه‌یت لای خۆته‌وه.
۱۰- بۆ ئه‌کاونت دانانیش ته‌نها بوونی یه‌ک گی مه‌یل به‌سه.
.
کلیک بۆ دابەزاندنی پڕۆگرامەکە لە ماڵپەڕی سەرەکی پرۆگرامەکە کە بۆ سیستەمەکانی( ئەندرۆید + IOS + ویندۆز + ماک ) بەردەستە .
http://trackview.net/download.html
ئامادەکردنی : ھزر کۆیی