بەپێی نوێترین راپۆرتەکان بێت کە لەلایەن Cnbcــەوە باسکراوە ئەپڵ سەرقاڵی گەشەپێدانی هەستەوەرانێکە کە بۆ پێوانی هاوسەنگی خوێنە کە ئامانجی لەم پرۆژەیەدا بۆ ئەوەیە دەگەرێیەوە ئەیەوێت هاوکاری بەو کەسانە بکات کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە . لە ئێستەدا ئەم کۆمپانیاییە تیمێکی بچووکی لە موهەندیسانی بیومکانیک دامەزراندووە تاوەکو بە وردی کار لەسەر ئەم پرۆژەیە بکەن وە رێژەی گلوکۆز لە رێگای پەیوەست بووە بە پێستەوە لەجێگای وەرگرتنی خوێن لە کەسەکەوە بپەوێت .
موهەندیسانی ئەپڵ ماوەی ٥ ساڵە سەرقاڵی ئەم تەکنەلۆژیای هەستەوەرەیە ئەپڵ تیمی بیومکانیکی خۆی لە جێگای لە ناوچەی سەرەکی خۆیدا دابمەزرێنێت لە ئۆفیسێک لە پالو ئالتۆ داناوە وەک ئەوترێت بۆ ماوەی ٥ ساڵە خەریکی ئەم تەکنەلۆژیان وە ئێستە پرۆژەکە لە حالەتی تاقیکردنەوەدایە .
بەپێی راپۆرتەکە بێت تیمەکە لەلایەن Johnny Srouji،ــی بەرێوبەری رەقەواڵەی ئەپڵەوە بەرێوە دەبرێت . سی ئێن بی سی ئەلێت کە تیمەکانی ئەم پرۆژەیە بە نزیکەیی ٣٠ کەسە و زۆرانێک لەوانە پێشتر لە کۆمپانیای گەورەکانی Masimo Corp ،Medtronic و C8 Medisensors کاریان کردووە لەلایەن ئەپلەوە هەلبژێردراون .
بەڵام تەکنەلۆژیای پێوانی رێژەی خوێن بەبێ بڕینی پێستی مرۆڤەکە کارێکی سەختە , جۆن ئێل. سمیث تایبەتمەند لە زەمینەی زانیاریەکانی توانا پزیشیکیەکان پێشتر دەربارەی هەستەوەرەکانی پێوانی رێژەی گلوکۆز ئەلێت ئەمە قورسترین بەرنگاری تەکنەلۆژیایە
هەستەوەرە گەشەپێدراوەکەی ئەپڵ , بە خستنەسەری رووناکی بۆ سەر پێستەکە رێژەی گلوکۆز ئەپێوێت
بەلام هێشتە دیار نیە کەکەی ئەم تەکنەلۆژیایە چالاک دەکرێت و بڵاودەکرێتەوە یاخود ئاخۆ لەسەر ئەپڵ وەچ یاخود بەرهەمەکانی تر کەی جێگیری دەکات
ژێدەر : mashabale