دواین بەرهەمی کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت بریتیە لە ویندۆز 10 کە لە ئێستادا بە یەکێک لە باشترین و سەرکەوتوو ترینی ویندۆزەکان دێت لەسەر ئاستی جیهانی و رێژەیەکی یەکجار زۆر بەکارهێنەری هەیە.
ئەمڕۆ بەفەرمی مایکڕۆسۆفت کۆمەڵێک نوێکاری بڵاوکردەوە رایگەیاندوە کە کاری زۆری تیا کراوە لە بابەتەکانی ئاسایش و خێرایی و چارەسەرکردنی کێشە باوەکان
ناردنی ئەپدەیەتەکان بە گوێرەی ناوچە و وڵآتەکان دەگۆڕدرێت، بۆیە بڕیار وایە لە ماوەی ١٥ رۆژدا بۆ تەواوی وڵاتان بەردەست بخرێت.
فەرموون لێرەوە ئێوەش دەتوانن ئەپدەیتەکان داگرن.
سەرەتا پێویستت بە دابەزاندنی بەرنامەی بەرزکردنەوەی وەشانی ویندۆز هەیە
دواتر تەنها هەنگاوەکانی لەگەڵ بڕۆ و چاوەڕوان بکە تاوەکوو هەمووی تەواو دەبێت