لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە مۆبایلێکی نوێ، چاودێران و ناوەندەکانی تەکنەلۆژی هەوڵدەدەن لە کەمترین ماوەدا بەراوردی بەرهەمە نوێیەکە و بەرهەماکانی پێشتری بکەن ، جا لە هەمان کۆمپانیا بێت یاخود لە کۆمپانیای کێبرکێکار بێت.
ئاشکرایە بەردەوام و لەسەر ئاستی جیهانی کێبڕکێیەکی زۆر بەهێز لە نێون هەریەکە لە گەورە کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا ،سامسۆنگی کۆری و ئەپڵی ئەمریکی هەیە.
لە دوایینی بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بریتی بووە لە ئایفۆن حەوتی پڵەس و دواینی بەرهەمەکانی سامسۆنگ بریتیە لە گالاکسی ئێس هەشت.
دوای راگەیاندنی فەرمی بڵاو کردنەوەی گالاکسی S8 چەندان بابەت و ڤیدیۆ بڵاو کراونەتەوە لەوەی کە ئاخۆ کامەیان بەهێزترن لە خێرایی و کواڵیتی و تایبەتمەندیەکانی.
لەم ڤیدیۆیە خوارەوەدا ، تاقیکاری کراوە لەسەر ئەم دوو بەرهەمە ناوازەیە و تێستی خێرایی کراوە لە کاتی بەکارهێنانی ئاپەکان و کردنەوەی ئەو یاریانەی کە رێژەیەکی زۆر لە توانای مۆبایلەکە بەکاردەهێنن.فەرموون خۆتان جیاوازیەکان ببینن:

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.