له ئێستادا تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی به‌رنامه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی مۆبایل ڕوو له زیادبوونه به مه‌به‌ستی په‌لكێش كردن و زیاتركردنی به‌كارهێنه‌ران بۆیه كێبڕكێی به‌رده‌وامی ئه‌و به‌رنامه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی مۆبایل به جه‌نگی به‌رنامه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وه‌سف ده‌كرێت.
له یه‌كێك نوێترین تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئینستاگرام ڕێگه به به‌كارهێنه‌ر ده‌درێت كه بتوانێت زیاتر له وێنه‌یه‌ك له یه‌ك پۆستتدا بڵاو بكاته‌وه بێگوومان كه پێشووتر به‌كارهێنه‌ر ده‌یتوانی یه‌ك وێنه له پۆستێكدا بڵاوبكاته‌وه و زیادكردنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ش له پێناو به‌ره‌و پێش بردنی به‌رنامه‌كه و ئاسانتر و پته‌وتركردنی ئینستاگرامه بۆ به‌كارهێنه‌ران.
كه لێره‌شدا ئێمه چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌م كرداره‌تان بۆ ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه :
١ : سه‌ره‌تا به‌رنامه‌ی ئینستاگرام له مۆبایله‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه ئینجا دواتر + له ناوه‌ڕاستی خواره‌وه داده‌گرین.
٢ : ئه‌و وێنه‌یه دیاری ده‌كه‌ین كه ده‌مانه‌وێ یه‌كه‌م وێنه بێت.
٣ : دواتر Select multiple داده‌گرین كه ده‌كه‌وێته لای ڕاستی خواره‌وه.
٤ : ئه‌و وێنانه‌ی تریش كه ده‌ته‌وێت بڵاو بكرێته‌وه دیاری ده‌كه‌یت كه تا ١٠ وێنه بۆت هه‌یه له یه‌ك پۆست‌دا بڵاوی بكه‌یته‌وه.
٥ : دوای ئه‌وه Next داده‌گریت و ده‌توانیت ده‌ستكاری شوێنی وێنه‌كان یاخود سڕینه‌وه یان فلته‌ری وێنه‌كان بكه‌یت و دواتر Share داده‌گرین و وێنه‌كانمان له یه‌ك پۆست‌دا بڵاوده‌بنه‌وه.