شه‌ش مانگی ڕابردووه شه‌ش مانگی زۆر ناخۆش و دژوار بووه بۆ کۆمپانیای سامسۆنگ به‌ڵام وا دیاره دشواریه‌کانی ئه‌م کۆمپانیایه کۆتایی پێ نایه‌ت دوای کێشه‌کانی گالاکسی نۆت ٧ و ته‌قینه‌وه‌ی پاتریه‌که‌ی و ئه‌و هه‌موو زیانه‌ی به سامسۆنگ گه‌یاند وه گیرانی به‌رێوبه‌ری سامسۆنگ به تاوانی گه‌نده‌ڵی کردن به‌ڵام له‌م کۆتایه‌نه‌دا دادگای چینی سامسۆنگی به تاوانی ده‌ست درێژی (دزینی ) داهێنانه‌که‌نیه‌وه زیاتر له ١١میلیۆن دۆلار که به‌رامبه‌ره به ٨٠ میلیۆن یوان ـه له‌لایه‌ن سامسۆنگه‌وه بدرێت به کۆمپانیای هواوی
به‌پێی راپۆرتێکی رۆیته‌ریزش بێت ، هواوی ٥ سکاڵای به‌رز کردۆته‌وه به‌رامبه‌ر ٥ کۆمپانیاییه سێ له کۆمپانیاییه سامسۆنگ بوون و دوانه‌که‌ی تریش دوو کۆمپانیای تری چینی بوون
هۆکاری ئه‌م شکایه‌ته بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌رێته ، دروست کردن و فرۆشتنی زیاتر له ٢٠ مۆدێل مۆبایل و تابلێت ـی سامسۆنگه که بۆ دروستکردنیان سود وه‌رگیراوه له بیرۆکه و داهێنانی هواوی . وه سه‌رئه‌نجام بۆ ٥ پێنج کۆمپناییه‌که یاسای وه‌ستاندنیان به‌سه‌ردا دراوه وه ده‌بێت سامسۆنگ و ئه‌و دوو کۆمپانیای تریش قه‌ره‌بووی هواوی بکه‌نه‌وه .
هه‌رچه‌نده به فه‌رمی جارێکه دیار نیه که سامسۆنگ چی له هواوی دزبێت به‌ڵام بێگومان له رۆژانی داهاتوودا ڕوون ده‌بێته‌و‌ه
وه هواوی ده‌لێت قه‌ره‌بووی ٢٠ میلیۆن ئامێری ده‌وێت که به رێژه‌ی ١٢.٧ میلیار دۆلار فرۆشراون به وته‌ی رۆیته‌رز ئێس ٧ـیش له نێوانیاندا هه‌بێت ،
وه وته‌بێژی هواوی به‌پێی رۆیته‌رز بێت ڕازین له بڕیاره‌که‌ی دادگا وه سامسۆنگیش ئه‌لێت دوای گه‌ڕان و ورده‌کاری بۆ ئه‌م که‌یسه بڕیار ئه‌ده‌ن که چۆن وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بۆ دادگا هه‌بێت
هه‌روه‌ها بردنه‌وه‌ی هواوی هێنده گه‌وره نیه به‌شی ئایتی و مۆبایلی سامۆسنگی له ماوه‌ی ساڵی ڕابردووه ٢.١ ملیار دۆلاری به‌ده‌ست هێناوه که زۆربه‌ی ئه‌و رێژه‌یه به‌هۆی گالاکسی ئێس ٧ و ئێس ٧ ئێچه‌وه بووه وه ١١ میلیۆن دۆلار له به‌رامبه‌ر ٢ ملیار به‌ڕاستی شتێکی ونه
ژێده‌ر ؛ AA