ئه‌پڵ ئه‌مرۆ به ناردنی ئیمێلێک بۆ به‌کارهێنه‌رانی له هه‌بوونی باگێک (كێشه‌یه‌ک) له خزمه‌تگوازیه‌کانی ئایکڵاودا هۆشداری ئه‌دات به‌به‌کارهێنه‌رانی وه‌شانی ١٠.٣ وه ئه‌شلێت کێشه‌که‌ له رێکخستنه‌کانی  ئایکڵاوده ڕوویداوه هه‌ندێک له خزمه‌تگوازیه‌ ناچالاکه‌کان به خۆکاری چالاک ده‌بن بۆیه وا پێشنیاز ئه‌کات دووباره سه‌ردانی رێکخستنه‌کانی ئایکڵاود بکه‌ن تاوه‌کو دڵنیاببنه‌وه‌ له‌وه‌ی که ئاخۆ کام خزمه‌تگوازری به خۆکاری چالاک کراوه‌ و پێشتر ناچالاکی کردووه دووباره رێکخستنه‌وه‌ی بۆ بکات وا تا ئێسته به ته‌واوی ڕوون نیه که ئه‌م ناڕێکیه به ته‌واوی کاریگه‌ری له‌سه‌ر چی به‌شێک ده‌بێت

icloudsettings-250x444

وه‌ک خۆشی ئه‌لێت

ئێمه تازه زانیمان له هه‌بوونی کێشه‌یه‌ک له وه‌شانی 10.3ـدا که خزمه‌تگوزاری ئایکڵاودی که کێشه‌که‌ کاریگه‌ری بۆ سه‌ر هه‌ندێک له به‌کارهێنه‌رانی وه‌شانه‌که‌ هه‌بووه بۆته هۆکاری ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوازییه کوژاوه‌کان بێ مه‌به‌ستانه دووباره چالاک ببنه‌وه‌ ، ئێمه پێشنیاز ئه‌که‌ین که بچنه سه‌ر رێکخستنه‌کانی نێو ئایکڵاوده‌که‌تان و تاوه‌کو ئاگاداری خزمه‌تگوازیه‌که‌تان بن و دووباره رێکیان بخه‌نه‌وه‌

 

هه‌روه‌ها وتیشیه‌تی که ئه‌م ئه‌م کێش‌یه‌ کاریگه‌ری بۆ سه‌ر خزمه‌تگوازریه‌کانی فۆتۆ لایبراری و KEYCHAIN و FIND MY IPHONE نه‌بووه وه به ته‌واوه‌تی له IOS 10.3.1ـدا چاره‌سه‌ر کراوه
ژێده‌ر : Macrumors

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.