چەندین مانگا هەواڵ و دەنگۆکان تایبەت بە مۆبایلێکی نوێتر و ناوازەتری سەر بە ئەپڵ کە لەم ساڵدا وابریارە بلاو بێتەوە هەوال و دەنگۆی دەربارەی ئایفۆن ٨ بلاودەبێتەوە وە ئاماژە بەوە ئەکەن کە ئەم دوو بەرهەمە نرخیان لە هەزار دۆلار زیاتر بێت بەهەرحاڵ بەڵام ستیون میلانوویچ شیکەرەوەی دەزگای USB رایەکی تری لەسەر ئەو باسە هەیە و ئەلێت مۆدێلی سەرەتای ئایفۆن ٨ کە بیرگەی ناوەکی ٦٤ گێگابایت دەبێت بەئەگەرێکی زۆرەوە ٨٥٠ یاخود ٩٠٠ دۆلار نرخەکەی دەبێت وە لە ویلایەتی یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەست بکات بە فرۆشتنی .
وە ئەشلێت رەنگە شاشەکەی ٥.٨ ئینج بێت . دەربارەی مۆدێلی بیرگە ناوەکی ٢٥٦ گێگابایتی قسەی کردوو وتی بە ئەگەری زۆرەوە ئەمجۆریان نرخەکەی ٤ ژمارەیی دەبێت واتە لە هەزار دۆلار زیاتر دەبێت وە پێشبینی ئەوەش ئەکات کە ئایفۆن ٧ ئێس و ٧ ئێس پلەس بە نرخی سەرەتایی 649 و 749 دۆلار دەست بکەن بە فرۆشتنی .
وە ئاماژەش بەوە ئەکات کە ئایفۆن ٨ دوگمەی فیزیکی هۆمی دەسرێتەوە شاشەکەی OLED دەبێت و رەنگە تەکنەلۆژیای ناسینەوەی رووخساری سێ دووری تێدابێت وپشکنەری رەشێنەی چاو و تەچ ئایدی تێدابێت
بێگومان لێدوانەکانی لە رووی نرخەوە بۆ مۆبایلی ئایفۆن ٨ دەبێت کە نرخیان لە خوار هەزار دۆلارەوە دەبێت
ژێدەر : macruomrs