وەک ئەزانین و پێشتریش لە پەیجی تێک ئای لەسەری دواین کە دەنگۆکان ئەیانووت زنجیرەی گالاکسی X ئەمساڵ لەدوای یاخود لە پێش نۆت ٨ ــەوە نمایش بکرێت و بکەوێتە نێو بازارەکانەوە بەڵام ئەم دەنگۆیانە بە درۆ خرانەوە و بە رەسمی لەلایەن Kim Tae-woong ــی ئەندازیاری پایەبەرزی سامسۆنگ displayــەی لە سیمیناری کۆریای باشووردا رایگەیاند کە نەوەی گالاکسیە چەماوەکە تا دوای ساڵی ٢٠١٩ هیچ قسەیەکی لەسەر نابێت
وە لەهەمان ئەو سیمینارەدا کە ناسراوبوو بە Display TechSalon رایگەیاند لەسالی ٢٠١٩ بەدواوەدا نمایش دەکرێت و دەکەوێتە بازارەکانەوە
هەروەها کیم وتی
لەوەی کە شاشە بێ لێوارەکانی ئێستەمان فرۆشێکی زۆر باشی هەیە بەڵام بۆ شاشە چەماوەکان کاتێکی زۆر و گونجاومان لەبەردەستدایە وە چاوەڕوان ئەکەین تا ساڵی ٢٠١٩ ــە بەدواوە بەتەواوەتی ئەم تەکنەلۆژیایە بەردەست نەخەین لە بەرهەمەکانماندا .