گالاکسی ئێس ٨ نوێترین به‌رهه‌می سامسۆنگه که ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م له‌مه‌وپێش له کۆنگره‌یه‌کدا نمایش کرا وه ئایفۆن ٧ یه‌کێکه له‌و مۆبایلانه‌ی که له ساڵی ٢٠١٦ ـدا بڵاو بۆیه‌وه تا ئێسته کۆتا به‌رهه‌می ئه‌پڵه له مۆبایله هۆشمه‌نده‌کاندا وا بریاره ئه‌مساڵ سێ به‌رهه‌می تری نمایش بکرێت ئه‌وانیش (ئایفۆن ٧ ئێس و ٧ ئێس پڵه‌س و ئایفۆن ٨)= به‌ڵام جارێکه ته‌نها ده‌نگۆ هه‌یه ره‌نگه ئایفۆن ٨ بکه‌وێته ساڵی داهاتوودا زانیاریه‌کی فه‌رمی له‌سه‌ر نیه ته‌نها پروپاگانده هه‌یه بۆ بڵاو بوونه‌وه‌یان له‌م ساڵدا
له‌سه‌ر داوای هه‌ندێک له خوێنه‌رانی پێگه‌ی تێک ئای داوایان کردبوو که له چه‌ند خالێکدا ڕوونی بکه‌ینه‌وه که وا گالاکسی ئێس ٨ له ئایفۆن ٧ باشتره ، بێگومان هۆکار زۆره به هۆکاره به‌هێز و لاوازه‌نه‌کانه‌وه له‌م بابه‌ته‌دا ته‌نها ١٠ هۆکار ئه‌خه‌ینه ڕوو که وات لێده‌کات دوای بڵاو کردنه‌وه‌ی گالاکسی ئێس ٨ خواستی کڕینیت له‌سه‌ر زیاد بکات .
یه‌که‌م هۆکار :
هه‌بوونی پشکنه‌ری ڕه‌شێنه‌ری چاو
ئه‌م هۆکاره یه‌کێکه تایبه‌تمه‌ندیه به‌هێزه‌کانی گالاکسی ئێس ٨ که به‌هیچ جۆرێک له ئایفۆن ٧ـدا بوونی نیه
له‌م بابه‌ته‌دا ڕوونکردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تیمان بۆ کردووه : کلیک لێره بکه بۆ چوونه نێو بابه‌ته‌که‌وه
دووه‌م هۆکار :
سیسته‌می ناسینه‌وه‌ی ڕووخسار بۆ کردنه‌وه‌ی شاشه قفڵ دراوه‌که‌ی مۆبایله‌كه‌ت ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه له ئایفۆن ٧ـدا بوونی نیه
هۆکاری سێیه‌م :
شاشه‌ی گالاکسی ئێس ٨ زۆر له چاو ئایفۆن ٧ـدا گه‌وره‌تره بێجگه له‌و ڕوونیه جوانی و کوالێتیه به‌رزیه‌ی که تێیدا به‌دی ئه‌کرێت که شاشه‌ی گالاکسی ئێس ٨ (٥.٨ ئینجه ) وه گالاکسی ئێس ٨ پڵه‌س ٦.٢ ئینجه بێگومان له ئێستاشدا شاشه‌ی گه‌وره بۆ زۆربه‌ی به‌کارهێنه‌ران جێگای به‌یاخه . ( وه بیریشمان نه‌چێت گالاکسی ئێس ٨ زۆرترین به‌شی مۆبایله‌که شاشه‌یه له‌چاو لاشه‌که‌یدا که ئه‌مه‌یه واده‌کات زۆر جیاوازتر بێت له ئایفۆن ٧ و سه‌رنج ڕاکێشتری ئه‌کات )
هۆکاری چواره‌م :
پشتیوانی کردن له بارگاو که‌ر‌ه‌وه‌ی وایه‌رلێسی له هه‌ردوو گالاکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پله‌سدا که هێشته له ئایفۆن حه‌وتدا بوونی نیه وه دیاریش نیه که‌ی ئه‌توانێت پشتیوانی لێبکات به‌ڵام سه‌رچاوه‌کان به‌وه ئه‌که‌ن له ئایفۆن ٨ـدا بتوانێت سود له‌و ته‌کنه‌لۆژیایه وه‌ربگرێت
هۆکاری پێنجه‌م :
گالاکسی ئێس ٨ شوێنی هێدفۆنی نه‌سریوه‌ته‌وه وه سود له هێدفۆنی Harmon AKG که یه‌کێکه له له باشترین جۆری هێدفۆنه‌کان وه له ئێسته‌دا خودی کۆمپانیای سامسۆنگ خاوه‌نی کۆمپانیای هارمۆنه پێش نمایش کردنی ئێس ٨ توانی بیکرێته‌وه له بنچینه‌دا ئه‌م هێدفۆنه نرخه‌که‌ی له ٩٩ دۆلار زیاتره به‌ڵام سامسۆنگ به خۆرایی له نێو کارتۆنی به‌رهه‌مه نوێیه‌که‌یدا دایناوه بێگومان خواستێکی زۆری کڕیاریشی له‌سه‌ره به‌ڵام له ئایفۆن حه‌وتدا سود له Airpod ده‌بنیرێت و شوێنی هێدفۆنی جاک 3.5mm سراوه‌ته‌وه
هۆکاری شه‌شه‌م :
هه‌سته‌وه‌ری پێوانی ترپه‌ی دڵ
له گالاکسی ئێس ٨ـدا زۆر به وریایه‌وه ئه‌م هه‌سته‌وه‌ره کار ئه‌کات به‌پێی سه‌رچاوه‌کان بێت ، به‌ڵام به‌پێی پێگه‌ی به‌ناوبانگی gsm بێت ئایفۆن ٧ سود له‌م هه‌سته‌وه‌ره وه‌رناگرێت .
هۆکاری حه‌وته‌م :
له‌رێگای SAMSUNG DEX ـه‌وه ئه‌توانرێت بکرێته سه‌ر شاشه‌یه‌کی گه‌وره‌تر و ببێته کۆمپیوته‌رێکی تایبه‌ت
هۆکاری هه‌شته‌م :
ئێس ٨ له‌گه‌ڵ هێدسێته کامێرای ڕاستیدا ئه‌گونجێت وه جۆری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه به‌ڵام ئایفۆن ٧ به‌وجۆره نیه
هۆکاری نۆیه‌م :
هه‌بوونی Bixby هاوکاری که‌رێکی زۆر به‌هره‌دار که ته‌نانه‌ت له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی که وێنه‌یان ده‌گریت هاوکاریت ده‌کات وه ده‌تگه‌یه‌نێت به نزیکترین فرۆشگا لێیه‌وه بێجگه له‌وانه‌ش چه‌نده‌ها شتی تریش
هۆکاری ده‌یه‌م :
توانستی پاتریه‌کانی هه‌ردوو به‌رهه‌می گالاکسی ئێس ٨ له چاو هه‌ردوو به‌رهه‌مه‌که‌ی ئایفۆن ٧ـدا زۆرتره زیاتریش به‌رگه ده‌گرێت وه زووتریش بارگاوی ده‌بێته‌وه توانستی دوو به‌رهه‌مه‌که‌ی سامسۆنگ 3000 و 3500 ملی ئه‌مپێره وه دوو به‌رهه‌مه‌که‌ی ئایفۆن 2900و 1960 ملی ئه‌مپێره
تب: ئه‌مانه کۆمه‌لێک هۆکاری ساده و دیارن زۆر هۆکاری تری وه‌ک پرۆسێسه‌ر و کامێرا چه‌ندین شتی تریش ماوه ئه‌توانی به خوێندنه‌وه‌ی به‌شی هه‌واڵی ماڵپه‌ری تێک ئای چه‌نده‌ها زانیاری تر وه‌ربگریت ئێمه لێره‌دا نامه‌وێت بلێین ئایفۆن ٧ مۆبایلێکی خراپ و شایانی ئه‌وه نیه بیکڕیت ! ئێمه نامانه‌وێت وا بلێین ته‌نها ئه‌مانه‌وێت ئاشناتان بکه‌ین به شتێکی له‌و باشتر ، هه‌رچه‌نده له بنه‌ڕه‌تیشدا گونجاو نیه پێکه‌وه به‌روارد کردنی ئه‌م دوو سیسته‌مه جیاوازه به‌لام چونکه به‌رهه‌مه‌کانی سامسۆنگ و ئه‌پڵ له بازاره‌کانی کورستان‌دا پڕ فرۆشترینن وامان لێده‌کات که به‌روارده‌که ئه‌نجام بده‌یت ، وه ئه‌شتوانی له گۆگڵ زۆر زانیاری تری له‌سه‌ر بخوێنێته‌وه تاوه‌کو دڵنیابیته‌وه که کامیان باشتره بۆی و گونجاوتره .